ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی ئەکاونتی X ی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا

  • ۳ ڕۆژ پێش

بەگوێرەی ئاماری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، دادگایەکی تورکیا بڕیاری داوە کە لانیکەم ٦٩ ئەکاونتی بەکارهێنەر لە تۆڕی ئێکس (پێشتر تویتەر) کە سەر بە سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی جۆراوجۆری کوردن، ڕێگری بکات؛ بەهۆی ئەو ئیدیعایەی کە دەڵێن “پڕوپاگەندەی تیرۆریستی” دەکەن.

دادگای پارێزگای گۆموشخانە لە دەریای ڕەش بڕیاریدا لە ٢٠ی ئابدا ڕێگری لە چوونە ژوورەوە بکرێت، ئەمەش دوای سکاڵایەک کە لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای گۆموشخانەوە تۆمارکرا. دادگا بڕیاریدا کە ئەم ئەکاونتانە “ناوەڕۆکێکیان تێدایە کە پشتگیری لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن”. سیاسەتمەداری ناسراو ئەرتوگرول کۆرچو، پەرلەمانتاری پێشوو کە بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی گەلانی لایەنگری کورد هاتە ناو پەرلەمان. کانسۆ ئۆزدەمیر، سیاسەتمەداری ئەڵمانی، ئەندامی پەرلەمانی هامبۆرگ لە پارتی چەپ؛ وە ئەکاونتی X ی ڕۆژنامەی یەنی یاسمی لایەنگری کورد لە ڕیزی ئەوانەی لەم لیستەدا بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک