خۆپیشاندانی بنەماڵەی بێسەروشوێنەکان لە سەرانسەری تورکیا بۆ دادپەروەری

  • ۲ ڕۆژ پێش

بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە شارەکانی ئیستەنبوڵ، دیاربەکر، باتمان، هەکاری و ئیزمیر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دادپەروەری بۆ بێسەروشوێنکراوەکان و دادگاییکردنی تاوانباران کرد.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە پێنج شاری تورکیا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای دادپەروەرییان کرد بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و لێپرسینەوە لە تاوانباران.

دایکان لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای ئەستەنبوڵ، 1016هەمین ئاگایی هەفتانەی خۆیان ئەنجامدا و داوای دادپەروەرییان بۆ جەمیل کربایر کرد، کە لە یەکەم کەسەکان بوو کە دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ دیارنەما؛ وە هەرگیز لە دەستبەسەری ئازاد نەکرا. بە هەڵگرتنی قەنەفە و وێنەی ئازیزانە ونبووەکانیان، ڕایانگەیاند: “ئەو میراتە کە دایکی جەمیل کربایر بۆی بەجێهێشتین؛ بەردەوامبوونە لە گەڕان بەدوای کەسە ونبووەکانماندا، بەبێ گوێدانە ئاستەنگەکان. ئێکباڵ ئێرن، خوشکی هایرەتین ئێرن کە هەروەها لە کاتی کودەتاکەدا لە دەستبەسەریدا بێسەروشوێن بوو؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلول برینی قووڵی بەجێهێشت و بەردەوامین لە گەڕان بەدوای دادپەروەری بۆ تاوانەکانی ئەو قۆناغە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) و بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوەکان ٨١٤ەمین خۆپیشاندانی هەفتانەی خۆیان لە مۆنۆمێنتی مافی ژیان لە “پارکی کۆسۆیلو” لە دیاربەکر ئەنجامدا. خۆپیشاندەران لەسەر بەدواداچوون بۆ دۆسیەی مەهمەت زافەر دەمیرکیران کە دوای دەستگیرکردنی لە ساڵی ١٩٩٥ بێسەروشوێن بوو؛ جەختیان لەوە کردەوە. ئۆمەر سامان، سکرتێری لقی دیاربەکری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئێمە لێرەین بۆ لێپرسینەوە لە تاوانبارانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە کاتی ململانێکاندا، بەردەوامیش دەبین لە ناڕەزایەتییەکانمان تا دادپەروەری بەدی دەهێنین.

هەروەها خۆپیشاندەران بۆ هەفتەی ٦٥٠ لە مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ لە شەقامی گۆلێستان لە شاری باتمان کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی “ئیبراهیم کارتای” کرد کە دوای دەستگیرکردنی لە ساڵی ١٩٩٤ بێسەروشوێن بوو. دیارنەمانی کارتای وەک زۆر کەسی دیکە بە ڕەتکردنەوەی فەرمی بەرەوڕوو بووەوە. باوکی کادری کارتای کاتێک لە چارەنووسی کوڕەکەی پرسی؛ لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هەڕەشەی لێکرا و تەقەی لێکرا.

خۆپیشاندەران داوای دادپەروەرییان کرد بۆ مێتین کیراتلی، کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵان کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە خاڵێکی سەربازییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، لەکاتی ئەنجامدانی ١٤٠هەمین خۆپیشاندانی هەفتانەی خۆیان لە یوکسێکۆڤا لە هەکاری. “ئۆزان ئەکباش”، نوێنەری لقی هەکاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، وتی: گرنگ نییە چەند کات تێدەپەڕێت؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕکردن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئازیزانە ونبووەکانمان.

هاوکات کۆمەڵەی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆسیەی کەنان بیلگین کە دوای دەستگیرکردنی لە ساڵی ١٩٩٤ بێسەروشوێن بوو؛ لە دەرەوەی بینای کۆن لە ئیزمیر خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا. هەرچەندە لێدوانی شایەتحاڵەکان دەستگیرکردنی بیلگینیان پشتڕاستکردەوە؛ بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا هێشتا ڕەتی دەکەنەوە. سەرەڕای ئەوەی کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تورکیای بە زۆرەملێ بێسەروشوێنکردنی زۆر کەس مەحکوم کردووە؛ بەڵام دۆسیەی دادگای کەنان بیلگین لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی یاسای بەسەرچوونەوە داخراوە. سەرەڕای بەردەوامی ئینکاری حکومەت و جێبەجێنەکردنی یاسا، خێزانەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ سوێندیان خوارد کە بەردەوام بن لە شەڕی دادپەروەری و ڕایانگەیاند کە ئێمە هەرگیز واز لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانمان ناهێنین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک