ئەردۆغان ئیرادەی پێویستی نییە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ۱۸ ڕۆژ پێش

هانی ئەلجەمال: لێدوانەکانی ئەم دواییەی “ئەردۆغان” سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا، بەشێکە لە هەوڵێکی فراوان بۆ لادانی ڕای گشتی لە شکستە ئابوورییەکانی حکومەتەکەی.

هانی ئەلجەمال، شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ڕەخنەی لە سیاسەتە دژبەیەکەکانی ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گرت و تۆمەتباری کرد بە خراپ بەکارهێنانی شەڕی غەززە بۆ شاردنەوەی شکستە ناوخۆییەکان. هەڵوێستەکانی ئەردۆغانی بە دووڕوویی ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتێکدا تورکیا بەردەوامە لە هێرشە شەڕانگێزەکانی بۆ سەر سوریا و عێراق؛ ئەردۆغان ئازایەتی پێویستی نییە بۆ پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.

“ئەلجەمال” ڕایگەیاندووە کە “سەرۆکی تورکیا” بانگەشەی ئەوە دەکات کە پشتگیری لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان دەکات؛ لە هەمان کاتدا چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا و عێراق بەردەوامە و لە کوشتنی خەڵکی سڤیل و تێکدانی ژێرخانی ئەو وڵاتە بەردەوامە. سەرۆکی تورکیای تۆمەتبار کرد بە وازهێنان لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندیی کەسی.

هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا، بەشێکە لە هەوڵێکی بەرفراوان بۆ لادانی بیروڕای گشتی لە شکستە ئابوورییەکانی حکومەتەکەی. ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ڕایگەیاندووە کە “سەرۆکی تورکیا” فراوانبوونی شەڕی غەززە و ئۆکرانیا بە قازانجی خۆی بەکاردەهێنێت؛ بۆ ئەوەی سەرنجەکان لە بێتوانایی خۆی لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری ناوخۆیی تورکیا لابدات.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستای تورکیا لە سوریا و عێراق، جیاوازی بۆچوون هەیە. “ئەلجەمال” ئاماژەی بەوەدا کە کردەوەکانی “ئەردۆغان” لە باکووری سوریا، لەوانەش لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری و سیاسەتی زۆرەملێی “تورکسازی”، دووڕوویی ئەو دەردەخەن. ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی بەرپرسە لە تیرۆری دەوڵەتی لە عێراق و کەمکردنەوەی یەدەگی ئاو و ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەژێر پەردەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئەلجەمال جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای قسەکانی ئەردۆغان دژی ئیسرائیل، بەڵام پەیوەندییە بەهێزەکانی تورکیە لەگەڵ ئیسرائیل هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە. ناوبراو ڕایگەیاند کە “ئەردۆغان” چەندین جار نەیتوانیوە بەڵێنەکانی بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل یان شکاندنی گەمارۆی غەززە جێبەجێ بکات. هەرچەندە خۆی وەک پێشەوای جیهانی ئیسلامی دەناسێنێت؛ ئەو بوێری ئەوەی نییە پەیوەندی ببڕێت.

دوای لێدوانەکانی “ئەردۆغان” سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا، ماوەیەکی زۆر نەبوو، پەرلەمانی تورکیا دانیشتنێکی داخراوی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ناوچەکە. ئەم لێدوانانە دوای وتارەکەی ئەردۆغان لە پەرلەماندا هات کە تیایدا ئیدانەی کردەکانی ئیسرائیلی لە غەززە و لوبنان کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێدەچێت تورکیا ئەولەوییەتی داهاتووی ئیسرائیل بێت. سەرەڕای ئەم ئیدیعایانە، شرۆڤەکاران ڕایانگەیاندووە کە قسەکانی “ئەردۆغان” هیچ کارێکی بنەڕەتی لە دژی ئیسرائیل نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک