بنەماڵە زیانلێکەوتووەکان لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید، بەلجیکا و ئەڵمانیا لە تاران کۆبوونەوە

  • ۶ کاتژمێری ده‌ست پێش

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی کرد؛ گردبوونەوەی بنەماڵە زیانلێکەوتووەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران؛ دوێنێ و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٠٢٥، بەشێک لە بنەماڵەی قوربانیانی میلیشیا و گرووپە چەکدارە کوردییەکان، بە تایبەت په‌ژاک و پەکەکە، لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید، بەلجیکا و ئەڵمانیا لە تاران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بۆ گەیشتن بە مافەکانی هاووڵاتیانی کوردی ئێران بەڕێوەچوو، ئامادەبووان خوازیاری لێپرسینەوە لەم حکومەتە ئورووپاییە و بەدواداچوون بۆ چالاکییە توندوتیژەکانی ئەو تاقمە کە پێشتر ئاماژەمان پێکرا کە لەو وڵاتانە سەرچاوەی گرتووە.

گرنگترین داواکاری بنەماڵەی قوربانییەکان لە حکومەتەکانی سوید و بەلجیکا و ئەڵمانیا ئەوە بوو کە وەڵام بدەنەوە بۆچی ئەم وڵاتە ئەوروپییانە سەرەڕای ئەوەی گرووپەکانی په‌ژاک و پەکەکەیان خستۆتە لیستی ڕەشی گرووپە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان، زەمینەی چالاکیی ڕێکخراو و ئامادەیی خۆیان لە وڵاتەکانیاندا ڕەخساند و بوونە میوانداری ئەو گرووپانە؟

داواکارییەکی دیکەی ئەو بنەماڵە کوردانه پێویستیی گرنگیدان بە حکومەت و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە بە بەدواداچوونی مافی قوربانیانی کورد لە دەستی ئەو گرووپە چەکدارانە. ئەم بنەماڵانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو گرووپە چەکدار و نیمچە سەربازییەی پێشتر باسمان کرد، ئەندامانی خێزانەکەیان تیرۆر کردووە و کوشتوویانە. قوربانییەکان کەسانی ئاسایین و چاوەڕێی ئەوە دەکەن دەزگا بەرپرسیارەکان چالاکتر بن لە چارەسەرکردنی مافە پێشێلکراوەکانیان.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران چەندین جار ڕاپۆرتی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی مەدەنی و بازرگانانی کورد و پێشێلکارییەکانی دیکەی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو گرووپە ڕێکخراو و توندوتیژیانەوە بە دیکۆمێنت کردووە و بەدواداچوون بۆ داواکاریی قوربانیان لە دەزگا بەرپرسەکان و حکومەتە پاڵپشتییەکان کردووە بە داخەوە لە جەنجاڵی میدیای ناوەندیدا دەنگی ئەو قوربانییە کوردانە پشتگوێ خراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک