سەردێڕی یەکەم

داوای بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی

سەرەخۆشی و هاوخەمی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بۆ بنەماڵە خەمگینەکان و قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە خەم و سۆزێکی قووڵەوە سەرەخۆشی خۆی بۆ ڕووداوە جەرگبڕەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس کە بووە هۆی لەدەستدانی گیان و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیزمان دەردەبڕێت و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە خەمبارەکان و ئەو کەسانە دەردەبڕێت کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بێ گومان پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان گرنگترین ئەرکی دامەزراوە بەرپرسیارەکانە لە هەر کۆمەڵگایەکدا. بۆیە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ڕوونکردنەوەی ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە، داوای لێکۆڵینەوەی ورد و لێپرسینەوەی بەرپرسیارانە و زانیاری شەفاف بۆ ڕای گشتی دەکات.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پشتیوانی هەمەلایەنە لە بریندارەکان و کەسوکاری مردووەکان لە پێشینەدا دابنێن، لەوانە چارەسەرکردن، قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، و دەستەبەرکردنی مافە ماددی و ئەخلاقییەکانیان.

بێ گومان ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوە دڵتەزێنانە پێویستی بە پێداچوونەوەی بنەڕەتی بە ڕێکارەکانی سەلامەتی و جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕاهێنانی بەردەوامی سەرچاوە مرۆییەکان و چاودێریکردنی کاریگەری ژێرخانی ژیانی وڵات هەیە. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران پێی وایە کە گەشەسەندنی بەردەوام و پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان بەبێ گرنگیدانێکی جددی بە پێشگرتن لە ڕووداوەکان و پابەندبوون بە بنەماکانی سەلامەتی ناتوانرێت.

لە کۆتاییدا، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیمان بۆ جارێکی دیکە بۆ خێزانە خەمگینەکان و قوربانیانی ئەم ڕووداوە، هیوادارین بە بەدواداچوونی کاریگەرانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان، هەنگاوێک بەرەو باشترکردنی سەلامەتی و پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان و ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان بنرێت.

دکتۆر عەلی فەرەهمەند
بەڕێوەبەری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button