ئەمریکا وەک ئەفغانستان، کوردانی سوریاش بە جێ دێڵێ؟

  • ۳ ساڵ پێش

وتووێژی رۆژنامەی قودس لەگەڵ ئەردەشیری پەشەنگ لێکۆڵەری بواری رۆژهەڵاتی ناوین لەبارەی لێکدانەوەی ستراتژی ئەمریک لەمەڕ کوردانی سوریا و درێژی بوونی لەم وڵاتە ئەنجام داوە.

ئەمریکا هەر ئەو چارەنووسە کە بۆ ئەفغانستانی دیار کرد و لەبەرانبەر تاڵبات بەتەنیای هێشتنەوە بۆ کوردانی سوریاش دووپاتی دەکاتەوە؟ وتووێژی تێرو تەسەلی رۆژنامەی قودس لەگەڵ ئەردەشیری پەشەنگ، لێکۆڵەری پرسی رۆژهەڵاتی ناوەین؛ لەمەڕ لێکدانەوەی ستراتژی ئەمریکا لەبارەی قەیرانی سوریا و پرسی کوردان لەم وڵاتە.

کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکایی لەئەفغانستان کە بڕیاری لەسەردەمی ترەمپ دا درابوو و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریاش لەسەردەمی ئەدا درا بەڵام جێبەجێ نەکرا، پێش بینی ئێوە لەبارەی کشانەوە یا مانەوەی ئەمریکا لەسوریا چییە؟ بۆ خۆی چ جیاوازیەک لەنێوان بوونی هێزەکانی ئەمریکا و ئارمانجەکانی لەئەفغانستان و ئارمانجەکانی لەسوریا هەیە؟

پەشەنگ: بەگشتی لەکاتی تێکەوتنی سوریا بۆ نێو قەیران بەربڵاوی ناوخۆیی دوای بەهاری عەرەبی کە زۆر زوو بوو بە شەڕێکی تەواو واتا بە ئامادە بوونی یاریزانانی جۆراوجۆری ناوخۆیی و دەرکی، بینیمان کە جۆرێک لەسەرلێشێواوی و نەبوونی ستراتژی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سوریا بووین و هەین. ئەمە چ لەسەردەمی ئۆباما و چ لەکاتی ترەمپ دا هەندێک گۆڕانکاری هەبوو و درێژەی پێدرا واتە ئەمریکا هەم کەوتە نێو بەشێک لە سوریا و هەمیش لەوەی کە خۆی ببێتە بکەری گۆڕانگاریە سەرەکییەکان و لادانی بەشار ئەسەد بەتەواوەتی بێ حەز و مەیل بوو لەم نێوەندەدا هەوڵەکان و تەنانەت هەندێک پیلانگێری دەوڵەتانی وەک تورکیا بۆ تێکەوتنی زیاتری ئەمریکاش، کاریگەری لەم رامیاریەدا نەبوو. لەدەوڵەتی بایدنیش ئێمە گۆڕانکاری رژدمان نابێت ئەمریکا بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی پرتێچوو و لەوانەیە بکرێت بگوترێت کەم ئەنجام کە لەئەفغانستان و ئێراق بەدەستی خست بەدوای ئەوە نەبووە و نییە تا سوریا بکات بە سێیەمین پرۆژەی ناسەرکەوتووی لەرۆژهەڵاتی ناوین نوێدا!

بۆیە ئارمانجیان بەگشتی لەمەڕ پێکدادان لەدژی داعش ە هەروەها ئەوەی کە لەبواری ئاکاری پاڵپشتی لە هاوپەیمانی کورد بکەن لەدژی دەوڵەتی ناوەندی سوریا و تورکیا بەم هۆیەوە جۆ بایدن لەنوێترین فەرمانیدا باسی لەمانەوەی ۹۰۰ سەربازی ئەمریکی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا واتە ئەو بەشەی کلەکوردستانی سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدایە جەختی کردۆتەوە ئەم فەرمانە پاڵپشتی رژدی ئەندامانی کۆنگرە و سەنای ئەمریکای بەدواوە بوو. بەڵام لەلایەکی دیکەوە چالاکی کۆمپانیای نەوتی دڵتا کرسنێت وزە کە لەکاتی ترەمپ هاتە ئەم ناوچە و لەدەرهێنانی نەوت و هەناردەکردنیدا چالاکە خەریکە رای بگرێت کە بۆتە هۆی نیگەرانی کوردان کە پێویستیان بە داهاتی دارایی ئەو هەیە بۆیە ئێستا لەکۆرت خایەندا نابێت چاوەڕوانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بین و پێم وایە لەوانەیە ئەم هێزانە لانی کەم تا کۆتایی سەرۆکایەتی جۆ بایدن واتە تا ساڵی ۲۰۲۴ بمێننەو و ئەمریکا چاوەڕوان دەبێت تا لەئەنجامدا ببینێت چ فۆرمێلێک لەپێش خەڵکی سوریا دادەنرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەرلمانی ئێراق یاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکی پەسەند کردووە و بەرپرسانی ئێراق جەخت لەسەر جێبەجێ کردنی دەکەنەوە، شرۆڤەکاران دەڵێن گەر ئەمریکا ناچار بێت ئێراق بە جێ بهێڵێت ناچارە لەبواری لۆجستیکیەوە توانای مانەوەی لەسوریا نامێنێت بۆچوونی ئێوە لەمبارەوە چییە؟

پەشەنگ” پرسی کشانەوەی ئەمریکا لەئێراق سادە و خێرا نابێت، ئەمریکیەکان لەبەغا گەورەترین باڵوێزخانەیان داناوە لەهەولێر گەورەترین کنسولگەریان هەیە بنکەی سەربازیان لەچەند ناوچەی عەربی و کوردی ئێراقدا هەیە. لەوانەی ژمارەی هێزە سەربازیەکانیان لەبەشە عەرەبییەکان کەم بکەنەوە بەڵام لەبەشە کوردیەکان ئەم رەوتە جیاواز دەبێت و گەر بڕیار بێت بکشێنەوە رەوتی کشانەوە لەهەمووی ئێراق بە گشتی و بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان هێدی دەبێت و هەندێک تێبینی جیاوازی دەبێت. لەئەنجامدا ئەوەی کە لەکورت خایەن ئێراقی چۆڵ لەهێزەکانی ئەمریکی ببینین دوورە لەراستبینیەوە!

هەروەها دەبێت ئەم خاڵەش لەبەرچاو بگرین کە لەنێوان زۆرێک لە باسەکان کە باس دەکرێن یا ئەوەی کە رامیارزانانی ئێراقی لەمەڕ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایی هەیە دەبێت بە ئاگاداری و وردبینیەوە هەڵسووکەوت بکرێت و جۆرێک لە جیاوازی بۆ دابنێین، واتە هەندێک لەسەرکردەکانی عەرەب و شێعەی ئێراقی لەکەشی گشتی دا و راگەیاندنەکاندا هاواری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەڵدەدەن بەڵام لەکۆبوونەوە شاراوەکان کە میدیایی ناکرێت خوازیاری درێژکردنەوەی مانەوەیان و یا لانی کەم کشانەوەیان بەدرەنگ و ریزبەندی کات بکرێت، ترامپ چەندین جار ئەم پرسەی باس کرد و لەسەردەمی دوایدا و جۆ بایدنیش بە لەبەرچاوگرتنی راستییەکان و پەیوەندی و رکابەرایەتی دەسەڵات لەناوخۆی ئێراق سرووشتیە درێژەی هەبێت.

بەڵام گەر بمانەوێت تایبەت وڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە گەر دای بنێین ئەمریکا بەتەواوەتی لەئێراق بکشێتەوە، بەڵێ سرووشتیە کە لەبواری لۆجستیکیەوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگەی هێزەکانی ئەمریکا لەکوردستان و باشووری سوریا بەڵام ئەمەش هۆکار نییە بۆ ئەوەی کە ‌هێزە رکابەرەکانی وەک سوریا و رووسیا و تورکیا و … هێرشی لەسەر بکەن!

ئایا لەوانەیە ئەمریکا لەپڕێکدا بڕیاری دەرچوون لەسوریا رابگەینێت؟ گەر ئەمە روو بدات گرووپە چەکدارەکان کە پاڵپشتیان دەکات بەتایبەت هەسەدە کە گرێدانێکی زۆری بە ئەمریکاوە هەیە رووبەڕووی چ چارەنووسێک دەبێتەوە؟

پەشەنگ: هەروەک لەوڵامی پرسیاری یەکەمدا وتم بۆ خۆی رامیاری دەرەکی ترەمپ لەمەڕ هێزە کوردیەکانی سوریا و هێشتنەوەی ۹۰۰سەربازی ئەمریکی لەم ناوچەیە روونە. و ئەوان ئێستا لەوێن مەگەر ئەوەی کە گۆڕەپانی رامیاری لەنێوان کوردان لەگەڵ خۆیان و یاریزانەکانی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت کە لەئەنجامدا ئەمریکا چیتر پێویستی بە مانەوە لەو ناوچە نەبینێت!

گەر هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بکشێنەوە، رەوتی ئۆپراسیۆنی رامیاری لەسوریا بەرەو کام لا دەڕوات؟

پەشەنگ: لەسوریا بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دەوڵەت کە بەڕێوە چوو و راگەیندرا کە سەدا ۹۵ بەشداریان کردووە و بەشار ئەسەد وەک سەرۆک کۆمار مایەوە وای پێدەچێت کە دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە خوازیاری گەڕانەوەی دۆخەکە بۆ پێش لە گۆڕانکاریەکانی بەهاری عەرەبی و رەوتی پێشووە رەوتێک کە زەمینەی ناڕزایەتی و قەیران و شەڕی ناوخۆیی و دەستێوەردانی یاریزانە جیاوازەکان بوو، هەنگاوێک کە بە بڕوای من زۆر بۆ خەڵکی سوریا و گەڕانەوەی ملیۆنان ئاوارە و هیوایان بە ئایندە ناتوانێت سەرکەوتوو بێت بۆ خۆی دەبێت سەرۆکانی سوری گۆڕانکاری لەسیستمی پێشوودا ئەنجام بدەن ئەگینا هەر وەک وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوین ئامادە دەبێت بۆ گۆڕانکاریە لەناکاو و پێش بینی نەکراوەکان.

لەبواری دیپلۆماتیک و سەربازی یاریزانە دەرەکییان، رووسیە دەیەوێت هەرچی خێراتر ئەمریکا لەسوریا دەربچێت تا بەکردار دزە و کاریگەریەکەی لەپێشتر زیاتر بێت، رووسەکان بوونی هیچ یاریزانێکی دیکە تەنانەت ئەمریکا و ئێران و تورکیایان لەسوریا پێ هەڵناگیردرێت، زۆر جار لەماوەی ئەم ساڵانەدا راشکاوانە هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە کە تەنیا وڵاتێکن کە دەتوانن بە پێی رێکەوتنی دەمشق – مسکۆ لەم وڵاتە بنکەی سەربازی و بوونیان هەبێت و ئەویش رووسیایە و دەبێت یاریزانەکانی دیکە سوریا چۆڵ بکەن. بۆیە بە بڕوای من لەبواری هاوسەنگ کردندا تەنانەت بوونی ئەمریکییەکان دەتوانێت لەبەرژەوەندی یاریزانەکانی دیکەش بێت و بۆیە نابێت بە شێوەی هێڵی رەش و سپی چاو لە گۆڕانکاریەکان و بەس لەڕوانگەی دژایەتی لەگەڵ ئەمریکادا بڕوانین!

آیا آمریکا به مانند افغانستان، کُردهای سوریه را هم رها خواهد کرد؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک