گێڕانەوەی ناخۆش لە هەڵخەڵەتاندنی منداڵێکی سێزدە ساڵان لەلایەن حدکا

  • ۱ ساڵ پێش

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر، گرووپە شەڕخواز و چەکدارە کوردەکان، لە پرسە جیاوازە ڕامیاریەکان دا، ناکۆکی ڕژدی تیوریان هەیە. بەڵام لەزیان گەیاندن بە ماڵباتە کوردەکان و ڕفاندنی منداڵەکانیان، ڕێک وەک یەکن.

حدکا تاوانبارە بە کردەوەی شەڕخوازانە لەدژی کوردانی ئێران و هاوکاری کردن لەگەڵ سەدام و ڕژیمی بەعس و بێدەنگی لەمەڕ بوردمانی هەڵەبجە، منداڵ ڕفاندنی کوردانی ئێران بۆ ئەوەی وەک پەژاک کەمی هێزەکەی بەو منداڵانە قەرەبوو بکاتەوە. نوێترین منداڵی سەرباز کە قوربانی ئەم گرووپە چەکدارانە بووە و توانیوەیە هەڵبێت، مائێدە ئەسڵانی لەدایکبووی 1387 خەڵکی سنەیە. پەیامنێری چاودێر لە دیمانەیەکی تایبەت دا لەگەڵی، زانی کە تەمەنی 13 ساڵان بووە و بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ ماڵباتی بە ئاسانی فریوی درۆەکانی یەکێک لەئەندامانی ئەم گرووپەی خواردووە.

لەم پێناوەدا مائیدە ئەسڵانی لەدیمانە لەگەڵ چاودێر وتی:

کاتێک کە تەڤلی بووم بەس 13 ساڵم بوو. هۆکاری تەڤلی بوونیشم کێشە لەگەڵ ماڵباتەکەم بوو. ئەوان زۆر دژوار هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکردم و منیش دەمویستس وەک هەڤاڵانم ئازاد بم بەڵام ماڵباتەکەم ڕێگای پێ نەدەدام. منیش فریوی ئەندامێکی ئەم گرووپەم خوارد. ماوەیەک پێش بەر لە تەڤلی بوونم لەڕێگای ئینستاگرامەوە ئەم گرووپەم ناسی و قسەم لەگەڵ کردن. لەوێ باسی حاڵ و دۆخی خۆم بۆیان کرد و تەنانەت بەڵێنیان دا بمنێرن بۆ ئەورووپا. منیش چوونکە لەنێو ماڵبات دا دۆخێکی گونجاوم نەبوو، بە ئاسانی هەڵخەڵەتام و ژمارەی قاچاخچییەکیان پێ دام و لەڕێگای ئەوەوە لەسنووری سەردەشت لەوڵات چوومە دەرێ. کاتێک کە چوومە نێو خاکی ئێراق، دەستبەجێ هەناردمیان بۆ پەروەردە. لەوێ شێوەی بەکارهێنانی چەکە جیاوازەکانیان فێر دەکردم و هەندێک جاریش پۆلی ئایدیۆلۆژیان  هەبوو کە من ئێستاشی لەگەڵ بێت، هیچی لێ تێنەگەیشتم. دوای خولی پەروەردە، لەگەڵ چەند کەسی دیکە هەناردمیان بۆ شاخ. لەوێ وەک مرۆڤ سەرەتاییەکان بووین و لەدارستان دەژیان، جا چ ژیانێک بوو؟! بەیانیان بەدوای کۆکردنەوەی چێڵک بووین بۆ ئاگر کردنەوە و بۆ خۆمان وێڵ دەگەڕاین و ئیشێکی تایبەتمان نەبوو. کاتێک کە ئەو کەسە قسەی لەگەڵ دەکردم دەیگووت لەوێ ئازای و ژیانێکی خۆش و ئاسانت بۆ دەستەبەر دەبێت و تەنانەت دەنێردری بۆ ئەورووپا، بەلام بە جێگای ئەو بەڵێنە درۆانە، ژیانی مرۆڤە سەرەتاییەکانیان پێ بەخشیم. لەو ماویەدا چەند جار داوام لێکرد پەیوەندی بە ماڵەوە بکەم بۆ ئەوەی بەدوامدا نەگەڕێن بەڵام قبوڵی نەکرد. لەڕۆژی یەکەمەەوە کە ڕۆشتمە ئەوێ، دۆخێکی دژوارم بوو، هەندێک لە کوڕەکان هەوڵیان دەدا کە خۆیان لێم نێزیک بکەنەوە. تەنانەت هەندێک جار قسەی سێکسیان پێ دەکردم و ئەمە ئازاری دەدام. چەندین جار سکاڵام تۆمار کرد، بەڵام هیچ نەقەوما. بۆ کەس گرنگه نەبوو. دوای ماوەیەک کەمپەکە لەلایەن ئێرانەوە مووشەک باران کرا و دوای ئەوە هەرجۆرێک کە بوو هەڵاتم. ماوەیەک لە ماڵی یەکێک لە هەڤاڵانم بووم لە هەولێر و چوونکە مۆڵەتی مانەوەم نەبوو ناچار بووم ببمە ئەندامی ڕێکخراوی خەبات. هیچم پێ نەدەکرا و بەڕاستی نەمدەزانی چ بکەم. نێزیکی دوو مانگ لەوێ پەروەردەم بینی، لە ئەنجام دا پەیوەندیم بە ماڵەوە کرد و دوای ئەوە براکەم و مام هاتن بە دواما و بردمیانەوە بۆ ئێران. هەردەم بۆ خۆم دەڵێم خۆزگا زووتر دەگەڕامەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی لەوێ پێیان وتبووم کە گەر بگەڕێمەوە بۆ ئێران لەگرتووخانە دەکرێم، دەترسام، هەڵبەت ئەمە درۆیەکی دیکە بوو.

شایانی باسە وەک ئەوەی گوترا ئەم یەکەمجار نییە کە حدکا چەکدارانە بە ئاسانی منداڵانی تەمەنی خوار دەڕفێنن و بۆ ئارمانجە شەڕخوازانەکانیان بەکاریان دێنن. حدکا لەکوردستانی ئێران منداڵ دەرفێنێت و تەڤلیان دەکات و دوای پەروەردەی سەربازی کە بریتییە لە تێرۆر و توندوتیژی، هەر ئەو منداڵانە دەنێرێتەوە بۆ ناوچەی لەدایکبوونیان بۆ ئەوەی کە باج لە خەڵک وەربگرن. چونکە ئەمانە زمان و جۆگرافیای ناوچەکەیان دەناسن و ئاسانتر دەتوانن باج بگرن و تێرۆر بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرکردەی ئەم گرووپانە لە ئەورووپا نیشتەجێن و لە بەرانبەردا،  گیانی ئەندامانیان دەخەنە مەترسییەو. ئەو ئەندامانەی کە لەشاخ بە کەمترین کەرەستە و پێداویستی، دەژین.

*وێنەکە بۆ جوانییە.

روایت تکان‌ دهنده از فریب یک کودک‌ سیزده ساله توسط حزب دموکرات کردستان ایران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک