بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی ئەندامێکی داعش بە تۆمەتی بە دیل گرتنی دوو ژنی ئێزیدی

  • ۱ مانگ پێش

شایەتحاڵانی ئێزیدی لە دادگادا ڕایانگەیاندووە کە “حەسنە” ڕۆڵی هەبووە لە دیلکردن و خراپ مامەڵەکردنیان.

یەکەمین دادگایی کردنی ئەندامێکی داعش لە سوریا بە ناوی “حەسنا ئەی” لە هۆڵەندا بە تۆمەتی دیلکردنی دوو ژن بەڕێوەچوو. ئەم دۆسیەیە دەرئەنجامی هەوڵی دادپەروەری نێودەوڵەتییە کە لە دوای تاوانەکانی داعش لە هێرشەکەی بۆ سەر شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەنجام دراون.

یەکەمین دادگایی کردنی ئەندامێکی گرووپی داعش بە تۆمەتی تاوان دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو. حەسنا ئەی، هاوڵاتی هۆڵەندی تەمەن 33 ساڵ، بەهۆی ڕۆڵی لە دیلکردنی دوو ژنی ئێزیدی و بە کۆیلەکردنیان، بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کراوە. دادگاییکردنەکە لە دادگای شیفۆڵ لە شاری بادۆڤێدۆرپ (کە دەکەوێتە ئەمستردام) بەڕێوەدەچێت.

تا ئەمڕۆ چوار وڵات، لەنێویاندا سێ وڵاتی ئەوروپی – ئەڵمانیا، فەرەنسا و سوید – هاووڵاتیانیان هەیە کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە؛ بەهۆی ئەو تاوانانەی لە سوریا و عێراق ئەنجامدراون؛ بەتایبەت بەهۆی کۆیلایەتی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئێزیدی، دادگایی کراوە. دادگاییکردنەکان بەشێکە لە هەوڵێکی بەردەوامی نێودەوڵەتی بۆ سزادانی ئەندامانی داعش بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.

دۆسیەکە بڕگەیەکی گرنگە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپێچینەوە لە ئەندامانی داعش لەسەر ئەو تاوانانەی کە لە دژی کەمینەی نەتەوەیی- ئایینی ئێزیدی ئەنجامیانداوە. دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی جینۆسایدی داعش دوای هێرشی سەر شەنگال لە کوردستانی عێراق لە ساڵی 2014، پیاوان کوژران و هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی کرانە کۆیلەی چەکدارانی داعش. زۆرێک لەوانەی دەستگیرکرابوون تووشی توندوتیژی سێکسی و هاوسەرگیری زۆرەملێ و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بوون.

حەسنا ئەی یەکێکە لەو ١٢ هاووڵاتییە هۆڵەندییەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کەمپەکانی زیندانەکانی باکوری سوریا گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە و چەندین تۆمەتی تۆمەتبارکراون لەوانە کۆیلایەتی، ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و مەترسی خستنە سەر منداڵەکەی، ئەمەش وایکردووە منداڵەکەی بگەیەنێتە ئەو خاکە لە ژێر کۆنترۆڵی داعش ڕووبەڕوو بووەوە. لە بەیاننامەکەیدا ئیدیعای کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بە مەبەستی داوای ئاشتی شەخسی سەفەری سوریای کردووە و ڕەتیکردووەتەوە دەستی لە تاوانەکانی داعشدا هەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ترسی لە سەلامەتی خۆی هەیە و تەنها فەرمانی هاوسەرەکەی پێشووی پەیڕەو کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵییەکی سەختی بەسەر بردووە و بەهۆی قەرز و خەمۆکییەوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە. هەرچەندە دانی بەوەدانا کە پێش ئەوەی وڵات بەجێبهێڵێت، زانیاری لەسەر تاوانەکانی داعش هەبووە؛ بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بەنیازی بەشداریکردن لە تاوانەکانیان نەبووە.

شایەتحاڵانی ئێزیدی لە دادگادا ڕایانگەیاندووە کە “حەسنا” ڕۆڵی هەبووە لە دیلبوون و خراپ مامەڵەکردنیان، کە بێگومان ئەو ژنه قبووڵی نەکردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بە تەواوی ئاگاداری دۆخەکەیان نه‌بووە. ئەم دادگاییکردنە دوای چەندین ساڵ لە لۆبیکردن لەلایەن ڕێکخراوە ئێزیدییەکانەوە، لەنێویاندا “دامەزراوەی ئازادی ئێزیدی” بۆ دادپەروەری و کۆمەڵگا بەڕێوەدەچێت.

لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشەوە نزیکەی سێ هەزار و 500 ژنی ئێزیدی ڕزگارکراون، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان دیارنەماون. دوابەدوای هێرشەکەی سەر شەنگال، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ئێزیدی ئاوارەبوون و هەزاران کەسیش بەرەو کەمپی ئاوارەکان هەڵهاتن.

دادگاییکردنەکە هەروەها جەخت لەسەر ئەو پرسە گەورەتر دەکاتەوە کە زۆرێک لە چەکدارە بیانییەکانی داعش، لەنێویاندا چەکدارانی وڵاتانی ئەوروپی، لە کەمپەکانی زینداندا ڕاگیراون کە لەلایەن حکومەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (AANES) بەڕێوەدەبرێن. سەرەڕای داواکارییەکانی حکوومەتی خۆسەر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە و دادگاییکردنیان بەپێی پێوەرەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵام زۆرێک لە وڵاتان بە هۆڵەنداشەوە، لە هەنگاونان خاو دەبنەوە.

دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکان لەم هەفتەیەدا بەردەوام دەبن و قوربانیانی ئێزیدی لە دادگا ئیفادە دەدەن و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕۆڵی “حەسنا ئەی” لە تۆڕی داعشدا دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک