نووسەرەکە: sysroot

ئەمریکا: تورکیا لەسوریا و لیبی کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەردەگرێت

دوا بەدوای بڕیاری چاوەڕوان نەکراوی واشنگتۆن بۆ ئەوەی نێوی تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەدا رابگەینرێت کە لەیەک ساڵ رابردوودا کەڵکی لەمنداڵانی سەرباز وەرگرتووە، ناکۆکی لەنێوان هەردوو وڵات و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمەی رەت کردەوە. شایانی باسە کە دوو ڕۆژی پێشوو، راپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تورکیای تاوانبار کردووە بەوەی کە پاڵپشتی بەرچاوی ملیشیا دژبەرەکان […]

درێژەی رەخنەکان لەبوونی پەکەکە و داگیرکاری تورکیا لەئێراق و هەرێمی کوردستان

قاسم ئەلعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێراق، بوونی ئەندامانی چەکداری پەکەکەی لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان نایاسایی ناودێر دەکات و دەڵێت: ملیشیاکانی پەکەکە بوونەتە هۆی نانەوەی پشێو لەپەیوەندی ئێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

ئاگرکەوتنە لەزەوی کشت و کاڵییەکانی دهۆک دوا بەدوای بوردمانەکانی تورکیا

سەرچاوەیەکی ئاگادار رۆژی چوارشەمەی رابردوو باسی لە ئاگرکەوتنەوەی زەویەکانی کشت و کاڵی ۵ گوندی سنووری لەپارێزگای دهۆک بەدوای بوردمانەکانی تورکیا کرد.

تورکیا قەدەخەی هاتۆچوو لەباکووری ئێڕاقی خستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە

سەرچاوەیەکی ئاسایش ئەوڕۆ شەمە باسی لەهەنگاوەکانی تورکیا لەبارەی قەدەخەی هاتۆچوو لەهەندێک لەگوندە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کرد. ئەم سەرچاوە بە ماڵپەڕی بەغدائەلیەومی وت: سوپای تورکیا قەدەخەی هاتۆچووی شەوانەی لەگوندەکانی هەور و چەندین گوندی دیکە لەناوچەی شاخاوی مەتینا لەناوچەی کانی ماسی لەپارێزگای دهۆک خستۆتە بواری جێبەجێ کردن. ناوبراو وتی: ئەم قەدەخە لەکاژێر ۸ی شەو تا ۶ بەیانی رۆژی دوتر و بۆ چەند رۆژە درێژەی هەیە.

شەڕی تورکیا لەسوریا؛ ئارمانج چییە؟ کورد یا پەکەکە؟

لەکاتێکدا کە تورکیا لەسەر هەڵوێستی دژوارانەی خۆی لەمەڕ مافی یاسایی کوردان درێژە دەدات، پێویستە رێکخراو و یاریزانە نێودەڵەتییەکان لەوانە دەزگاکانی مافی مرۆڤ لەپێشگرتن لەم دەستدرێژیەی زیاتری ئەنکەرە بۆ سەر سوریا بەشدار بن.

هەنگاوە مەترسیدارەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان: لەدانانی مین تا باجگرتن

یەکێک لەبەرپرسانی خۆجێی هەرێمی کوردستان وتی پەکەکە لەدانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لەهەرێمی کوردستان باج و سەرانە دەستێنێت.

تورکیا؛ داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی، کاولکردنی ژینگە و تاڵانکردنی ئاسەوارە مێژوویەکان

تورکیا هێشتا بە بیانووی پەکەکە لەهەرێم درێژە بەداگیرکاری ئەم ناوچە و لەناوبردنی ژینگەکەی دەدا. لەڕاستیدا، مەرجی دژواری ئێراق دوای شەڕی چەند ساڵە لەگەڵ داعش بۆ خۆی دایگرتووە و لەگۆڕەپانی کرداردا، بە بیاننوی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزمی پەکەکە نرخێک بۆ دەسەڵاتی رامیاری و سەروەری خاکی بەغا و هەولێر لەبەرچاو ناگرێت و هەمووی ئەمانە بەم هۆیەوەیە کە پەکەکە بە هێرشەکانی خۆی بیانوو و دەرفەتی زێڕین دەدا بەتورکیا کە مەرجەکان بۆ دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دژواتر بکات و خاڵ لەهەردوو لا وەربگرێت.

بوونی تورکیا لەئێراق و داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان

هێزەکانی تورکیا لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ناوچەیەکی نوێیان لەهەرێمی کوردستان داگیر کرد. هێرشە نوێیەکانی سوپای تورکیا بەشێک لە بەرنامەی داگیرکاری ئەم وڵاتەیە کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات. کەمپەینی نوێ هەر بەو بیانووە کۆنە – بە ئارمانجی "کۆتایی هێنان" بە بوونی پەکەکە لەقەندیل – دەستی پێکرد. سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ سێ ناوچەی سەرەکی لەپارێزگای دهۆک بۆ گوندەکانی کەستێ و ناوچە شاخاویەکانی مەتینا و ئاڤاشین هەنارد. چەند رۆژ دوای ئەم ئۆپراسیۆنە و داگیرکردنی گوندە گوردنشینە نوێیەکان، سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەدانانی بنکەیەکی سەربازی نوێ لەناوچەکەدا کرد. هەندێک دوای ئەوە، خلوسی ئاکار، وەزیر بەرگری لە بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە کە نوێ داگیر کرابوو دیداری ئەنجام دا. توندکردنەوەی هێرشە نوییەکان تورکیا لەدژی کوردن بە پەیوەندیداری چەندین کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا لەوانە شکستە ئابووری و رامیاریەکان لەسەردەمی ئەردۆغاندا هەیە.

هزرگەی ئیسرائیلی: لەکارەساتی گارە، ئەردۆغان هەمووان بە تاوانبار دەزانێت جگە خۆی

هزرگەی بگین ساداتی ئیسرائیلی لەشرۆڤەیەکدا لەبارەی رووداوی گارە و کاردانەوەی دەوڵەتی تورکیا نووسی:” لەکۆتایی ئەم رووداوە خەمبارەدا، ئەردۆغان هەوڵی دا ژمارەیەک زۆر لە دەزگاکان بە هۆی ئەم شکستەوە تاوانبار بکات: پارتە دژبەرەکانی تورکیا، حزبی لایەنگری کوردان، رامیاری کارانی کورد و تەنانەت دەوڵەتی بایدن، کە ئەردۆغان رەخنەیان لێدەگرێت بە هۆی درێژی هاوکاری سەربازی لەگەڵ کوردانی سوریا. […]

رفاندنی شەش خەڵکی سڤیل لەلایەن پەکەکە؛ ماڵباتەکانیان ناچار کردووە لەدژی منداڵانیان دانپیدان بکەن

پەکەکە شەش خەڵکی سڤیلی لەناوچەی قەندیل لەهەرێمی کوردستان رفاندووە و ئێشتا ماڵباتەکانیانی ناچار کردووە تا لەدژی منداڵانیان قسە بکەن.
ناونیشان ۱۵ لە ۱۹« یه‌که‌مین...۱۰«۱۳۱۴۱۵۱۶۱۷ » ...کۆتایی »

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک