نووسەرەکە: sysroot

ونبووانی نێو پەژاک؛ نموونەی دەیەم: فاتمە ئامارا

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر بەدواداچوونی ونکردنی زۆرەملێ و بەکوشت داینی گەنجانی ئێرانی لەسەر دەستی پەکەکە و پەژاک کردووە و زانیاری لەبارەی فاتمە ئامارا داوەتە چاودێر. شایانی باسە هەموو ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە دا وەرگیراون. ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەدەقەکەیدا، باسی شووناس و پێشینە و شێوازی کوشتنی کردووە […]

تاوان لەدژی ژنان لەعەفرین: تورکیا دەبێت دادگایی بکرێت

نایلە محەمەد یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، بە ئاماژە بەوەی کە لەکاتی دەست بەسەردا گرتنی تورکیا بەسەر عەفریندا، تاوان لەدژی ژنان بۆتە کردەوەیەکی ئاسایی، وتی کە تورکیا دەبێت لەبەر تاوانەکانی دادگایی بکرێت. تورکیا لەساڵی ۲۰۱۸ ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی عەفرین دەستپێکرد و هێزە چەکدارەکانی تورکیا و ملیشیا گرێدراوەکانی لەئاداری ئەو ساڵەوە لەو ناوچەدان. لەو […]

بابەتی شرۆڤەیی، نایەکسانی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمی پشکداری فەرمانگەکانی خۆسەر خاڵێکی کزی گەورەیە

عناب بەلدی نێوی گرووپێکە لە رۆژنامەنووسانی سوری کە بڕیاریان دا رێکخراوێکی میدیایی خێرخوازی پێک بێنن. لێکۆڵینەوەیان لەسەرتاسەر جیهان بارەقەڵای بۆ کراوە. ئەوان ئەم دوایانە لەبارەی نایەکسانی و بێ کەڵک بووین لەنێو فەرمانگەکانی خۆسەری سوریا راپۆرتێکیان بڵاو کردەوە. عناب بەڵدی نووسیوەیە:”خۆسەری لەکاتی دامەزراندنیەوە لەساڵی ۲۰۱۴ کە لەباکوری سوریا چالاک، بەدوای پێکهێنانی چەترێکی رامیاریە کە رێگای پێبدات […]

ونبووەکان لەنێو پەژاک: نموونەی نویەم: سیروان مەجاور

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەتدا کە بۆ چاودێری مافی مرۆفی کوردستانی ئێرانی نووسیەوە بەدواداچوونی بۆ ون بوونی زۆرەملێ و بەکوشت دانی گەنجانی کوردی ئێرانی لەنێو گرووپی تێڕۆریستی پەژاک/پەکەکەدا کردووە و زانیاری لەبارەی سیروان مەجاور داوەتە چاودێر. شایانی باسە هەموو ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژکا و هەپەگە وەرگیراوە. ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەم دەقەدا، پێشینەی […]

تورکیا بە بڕینی ئاوی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پێشل دەکات

تورکیا لەسەرەتای پێکدادنەکان لەسوریا، لەئاو وەک چەکێک کەڵک وەردەگرێت و یاسا مرۆڤ دۆستانە نێودەوڵەتییەکان پێشل دەکات و کاریگەری نێگەتیڤ بۆ سەر هەرێم توندتر دەکات. دەیان هەزار کەس لە خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی و دابینی بژیوی ژیانیان وەک جووتیار و ئاژەڵدار پێویستیان بە ئاوە. تورکیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئاوەکەی فوراتی سنووردار کردووتەوە و ژمارەیەکی […]

خوێندکاران لە سلێمانی و گەرمیانیش چوونەوە سەر شەقام

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان جارێکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە بەردەم زانکۆکانیان دەستیان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان کرد. بەیانی ئەمڕۆ، هاوشانی خوێندکارانی زانکۆکانی ڕانیە و هەڵەبجە و کۆیە و قەڵادزێ، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیانیش لە بەردەم زانکۆکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و داوای دەرماڵەکانیان دەکەن. خوێندکارانی زانکۆ باس لەوە دەکەن، بەشێک لە پێویستی […]

گەنجێک بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار، گەنجێک بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شارۆچکەکەیە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز کە لە سەرچاوەیەکەی تەندروستی وەریگرتووە، گەنجێکی تەمەن ۲۰ ساڵان بەناوی عەلی حەیدەر دانیشتووی گەڕەکی لیواکەی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی، خۆی کووشتوە. سەرچاوەکەی ڕۆژنیوز ڕاشیگەیاند، تەرمی ئەو کەسەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی بە فیشەک لەژێر […]

ونبووان لەنێو پەژاکدا؛ نموونەی هەشەتم: محڕەم عمۆیی میلان

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر بەدواداچوونی بۆ ون بوونی زۆرەملێی و هەناردنی گەنجانی کوردی ئێرانی بەرەو پێشوازی مردن لەنێو گرووپی تێڕۆریستی پەژاک/ پەکەکەدا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی محەرەم عموویی داوەتە چاودێر. شایانی باسە هەمووی ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە وەرگیراون.   ناوڵ محەرەم عمووی میلان نازناو: رۆژهەڵات ئاواڕەش شار: […]

داخوازی مافی مرۆڤی سەلاحەدین دەمیرتاش لەدەوڵەتی ئەڵمانیا/ گوشاری زۆرتر بۆ سەر تورکیا بەهۆی پێشلکاری مافی مرۆڤەوە

دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێسووی هەدەپە کە زیاتر لە ۵ ساڵە لەگرتووخانەیە داوای لەدەوڵەتی ئەڵمانیا کردووە تا مەیلێکی زۆرتر بۆ پێشلکاری مافی مرۆڤ لەتورکیا پێشان بدات و وەبیری هێنایەوە کە ئەوان نابێت تورکیا سنووردار بەس بە ئەردۆغانەوە ببینین. دەمیرتاش رۆژی ۴ی نۆڤەمبەری لەپێنج ساڵی گیرانیدا لەڕێگای پارێزەرەکانیەوە وڵامی پرسیارەکانی دوێچوێلەی ئەڵمانی دایەوە. دەمیرتاش بەدەوڵەتی نوێی وتی دوای […]

پەکەکە/ پەژاک؛ بەرپرسی گیانی سیروان سەیدین

سیروان سەیدی کۆڕی حسێن کە تا قۆناخی یەکەمی دواناوەندی خوێندبوو و بە هۆی بومەلەرزە و کێشەکانی لەکرماشان دژواری زۆری بینیوە، لەتەمەنی ۲۳ ساڵی و ۵ ساڵ پێش بە هۆی ناکۆکییەکی نێو ماڵباتیەوە لەئێران دەرچوو و تەڤلی پەژاک بوو و لەو کاتەوە هەواڵێکی لێ نییەو و چارەنووسی نادیارە. چاودێر لەگەڵ دایکی دیمانەیەکی ئەنجام داوە. خاتوو سەیدی […]
ناونیشان ۸ لە ۱۹« یه‌که‌مین...«۶۷۸۹۱۰ » ...کۆتایی »

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک