هاوپۆل: سەردێڕی یەکەم

ئەندامی پێشووی گرووپی چەکداری پاک: هەموو بەڵێنەکانی گرووپە چەکداریەکان درۆن

پاک، گرووپێک پڕ لە ئاڵۆزی. بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر، یەکێک لە گرنگترین هۆکاری فریوخواردنی گەنجان و لاوانی کوردی ئێرانی و تەڤلی بوونیان بە گرووپە چەکدار و شەڕخوازەکان و گیرخواردن لە پێکهاتەی مافیایی ئەم گرووپانەدا، کێشەی داراییە. لەڕاستی دا، حەڵقەی “نەبوونی ئاسایش و پەرەسەندووی کوردستان، کێشەی دارایی و نەبوونی ئیش و کاری گونجا و لە ئەنجام […]

دۆستان و لایەنگرانی لەڕادەبەدەر و تایبەتی پەکەکە و ئۆجالان لە لەندەن

بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر و لەزاری میدیاکانی گرووپە شەڕخواز و چەکدارەکەی پەکەکە (کە لەپێرستی تێڕۆریستی ئەمریکا و ئەورپاشدایە)، لایەنگرانی ژمارە زۆری ئەم گرووپە لە لەندەن بە مەبەستی ناڕزایەتی دەربڕین بە دۆخی گیرانی سەرکردی ئەم فرقەیە (عەبدۆڵا ئۆجالان کە لەتورکیا گیراوە) کۆبوونەوە. (باش سەیری وێنەکە بکەن). ئەم گردبوونەوە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لەندەن بە ئارمانجی […]

دادگای ڕوونکردنەوەی سوید سزای ئەندامێکی پەکەکەی پشتڕاست کردەوە

ئەم دادگایە گونگوری بە تاوانی ناچارکردنی بازرگانێکی کورد لە ستکهۆلم بۆ دابینکردنی دارایی پەکەکە تاوانبار ناساندبوو، پشتڕاست کردەوە. بە پێی ڕاپۆرتی چاودێر لەزاری ڕۆیترزەوە دادگای بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی کۆتایی سوید هەفتەی ڕابردوو سزای یەحیا گونگوری کە هەوڵی دابوو بە تاوانی پاڵپشتی دارایی پەکەکە تاوانبار کرابوو، پشتڕاست کردەوە. هەڵبەتە ئەم دادگایە لە سزایەکی دیکەدا، سزا سەرەتاییەکەی […]

تورکیا چاوەڕێیە کە ئێراق پەکەکە لەنێو پێرستی تێرۆریستی بناسێنێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە 22ی تەباخ لە سەفەرێک بۆ بەغا داوای لە ئێراق کرد کە پەکەکە بخاتە نێو پێرستی تێرۆریستییەوە. فیدان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئێراقییەکەی فواد حسێن وتی: “ئێمە چاوەڕوانین کە لەسەر بنەمای هەڤاڵێتی و برایەتی، ئێڕاق پەکەکە بخاتە نێو پێرستی تێرۆریستییەوە. نابێت ڕێگا بدەین کە پەکەکە وەک دوژمنی هەردوو لامان […]

بەناوی مەهسا، بە ناوی ئێران

لاوازی لە ڕاگەیاندن لەکاتی خۆی و بەڕێک و پێکی بە خەڵک دەتوانرێت وەک ڕژدترین ئالنگاری دۆسیەی مەهسا ئەمینی بزانرێت. دۆکتۆر عەلی فەرهمەند ساڵی ڕابردو کچێکی سەقزی لە تاران لەلایەن تیمی گەڕۆکی ڕەوشتەوە بەمەبەستی تێگەیاندن گوازرایەوە بۆ بنکەی پۆلیس و بە پێی وێنە بڵاو کراوەکان، ناوبراو لەوێ لەناکاو لەسەرە خۆ دەچێت و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە […]

مافی ئاشتی: خەڵکی کوردستانیش مافی ژیانیان هەیە

مافی ئاشتی یەکێکە لە مافەکانی مرۆڤ کە بە واتای ژیان لە کەشێکی ئاشتیانە و دوور لە شەڕ و توندوتیژییە. ئەم مافە لە بەڵگە جیاوازەکانی نێودەولەتیشدا هەیە وەک جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەیانیەی ناوچەیی مافی مرۆڤ کە ئەم مافەی بە فەرمی ناساندووە. ئەم مافە […]

پەژاک وڵام بداتەوە: کچانی کوردی ئێرانی بۆ دەبێت ببنە قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا؟

پەژاک کوشتنگەی ژنان و کچانی ئێرانییە و ئەم گرووپە هیچ بەرپرسیارتییەک لەمەڕ ئەم کردارانەی لە ئەستۆ ناگرێت. گرووپی شەڕخوازی پەژاک، کەڵکی نائاکاری و خراپ و نایاسایی و ناڕەوا لە کچان و ژنانی ئێرانی وەردەگرێت. ئەم گرووپە لە کاتێکدا کە خۆی وەک لایەنگری ژنان و کچانی کورد دەناسێنێت و دەڵێت کە دوو دەیەیە شەڕ و تێرۆری […]

بێ هیوایی هێزەکانی هەسەدە لە بێدەنگی ئەمریکا لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا

بۆ یەکەمین جارە کە هەسەدە ڕاشکاوانە داوا لە واشنگتۆن دەکات تا هەڵوێستی فەرمی لەمەڕ هێرشە بەردەوامەکانی ئەنکەرە دژی هێزە کوردیەکان لە سوریا دەرببڕێت. سەرچاوەکانی هەواڵ وتیان کە ملیشیا کوردەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، هەسەدە بە هۆی نەنواندنی هەڵوێستی فەرمی لەلایەن واشگنتۆنەوە لەدژی هێرشەکانی تورکیا لەدژی ئەم گرووپانە، بێ هیوا بووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم […]

سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئێراق

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کە دەگوترێ نەخۆشخانەیەکی کردووتە ئامانج و هەشت کەسی کوشتووە، بابەتی سکاڵا فەرمییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەمە یەکەمین جار نییە کە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکان لەدژی خەڵکی ئیزدی هەواڵ بڵاو دەبێتەوە. ئەم هێرشە لە 17ی تەباخی 2021 ناوەندێکی پزشکی بەناوی سەکینەی لە شنگال کردە ئامانج کە 20 برینداری لێکەوەتەوە و چوار کەس لە کەسوکاری […]

تورکیا داوا لە ناتۆ دەکات کۆتایی بە هاوکاری کردنی پەکەکە بێنێن

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی ساڵانەی باڵوێزەکان لە ئەنکەرە ڕخنەی لە هاوکاری ناتۆ و پەکەکە گرت. هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاسۆی ئابووی و ڕامیاری دەرەکی خۆی بۆ یەکەمین جار لەسەردەمی وەرگرتنی پۆستەکای لە 7ی تەبخەوە ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا چەندین وڵاتی ناتۆ دەبێت کۆتایی بە هاوکاریەکانیان لەگەڵ پەکەکە بێنن بۆیە بەڵێنی دا کە […]
ناونیشان ۷ لە ۲۷« یه‌که‌مین...«۵۶۷۸۹ » ۱۰۲۰...کۆتایی »

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک