هێزەکانی تورکیا لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ناوچەیەکی نوێیان لەهەرێمی کوردستان داگیر کرد. هێرشە نوێیەکانی سوپای تورکیا بەشێک لە بەرنامەی داگیرکاری ئەم وڵاتەیە کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات. کەمپەینی نوێ هەر بەو بیانووە کۆنە – بە ئارمانجی "کۆتایی هێنان" بە بوونی پەکەکە لەقەندیل – دەستی پێکرد. سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ سێ ناوچەی سەرەکی لەپارێزگای دهۆک بۆ گوندەکانی کەستێ و ناوچە شاخاویەکانی مەتینا و ئاڤاشین هەنارد. چەند رۆژ دوای ئەم ئۆپراسیۆنە و داگیرکردنی گوندە گوردنشینە نوێیەکان، سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەدانانی بنکەیەکی سەربازی نوێ لەناوچەکەدا کرد. هەندێک دوای ئەوە، خلوسی ئاکار، وەزیر بەرگری لە بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە کە نوێ داگیر کرابوو دیداری ئەنجام دا. توندکردنەوەی هێرشە نوییەکان تورکیا لەدژی کوردن بە پەیوەندیداری چەندین کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا لەوانە شکستە ئابووری و رامیاریەکان لەسەردەمی ئەردۆغاندا هەیە.