دۆکتۆر مایکل وێنێر، پسپۆڕی دەروونناسی، لەیمانەیەکدا لەبارەی دۆخی منداڵانی سەرباز و شێوەی هەڵسووکەوتی دەروونناسیانەی گرووپە تێرۆریستییەکان لەگەڵیان وتی:
"منداڵان چەکێکی زۆر بەکاریگەرن بۆ گرووپە تێرۆریستیەکان و بۆیە جێگای سەرنجی ئەم گرووپانەن تا بە پێی بەرنامەکانیان بێگاریان پێ بکەن. گرووپە تێرۆریستیەکان هەندێک جار مێشکی منداڵان دەشۆنەوە کە منداڵ لەدژی هاوڵاتی خۆی کۆمەڵکوژی بکات و نموونەی لەکامبۆج بینیومانە. واتە گەورەکان بەدەستی منداڵان دەکوژرێن."