هاوپۆل: ڕاپۆرت

عەزیزی: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق دەبێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە کوردستانییەکان

چاوپێکەوتنێکی وردی پەیامنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەگەڵ مێهدی عەزیزی، شارەزای پرسەکانی عێراق. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق بۆ گەشەپێدان، سەقامگیری و پێشکەوتنی خەڵکی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران و بەدواداچوونی بەردەوامی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران هاوتەریب لەگەڵ مافی هاووڵاتیانی کوردی ئێران، لەم پێوەندییەدا لەگەڵ مێهدی عەزیزی، […]

خۆپیشاندانی بنەماڵەی بێسەروشوێنەکان لە سەرانسەری تورکیا بۆ دادپەروەری

بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە شارەکانی ئیستەنبوڵ، دیاربەکر، باتمان، هەکاری و ئیزمیر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دادپەروەری بۆ بێسەروشوێنکراوەکان و دادگاییکردنی تاوانباران کرد. ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە پێنج شاری تورکیا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای دادپەروەرییان کرد بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و لێپرسینەوە لە تاوانباران. دایکان لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای […]

ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن خەڵکی لوبنان بەهۆی ترس لە هێرشی سەربازی

بەهۆی هێرشە ئاسمانییە بەردەوام و کوشندەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە سەرتاسەری لوبنان ئاوارەبوون. بەپێی ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) کە ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئۆکتۆبەر بڵاوکرایەوە؛ لەماوەی دە ڕۆژی 17ی ئەیلول تا 28ی ئەیلولی 2024، 11 کارمەندی کەرتی پزیشکی و تەندروستی لوبنان کوژراون و 10 کەسیش برینداربوون. هەروەها لە کۆی گشتی ٣١٧ […]

ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی ئەکاونتی X ی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا

بەگوێرەی ئاماری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، دادگایەکی تورکیا بڕیاری داوە کە لانیکەم ٦٩ ئەکاونتی بەکارهێنەر لە تۆڕی ئێکس (پێشتر تویتەر) کە سەر بە سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی جۆراوجۆری کوردن، ڕێگری بکات؛ بەهۆی ئەو ئیدیعایەی کە دەڵێن “پڕوپاگەندەی تیرۆریستی” دەکەن. دادگای پارێزگای گۆموشخانە لە دەریای ڕەش بڕیاریدا لە ٢٠ی ئابدا ڕێگری لە چوونە ژوورەوە بکرێت، […]

دەباغ: هەرێمی کوردستانی عێراق سوودمەند دەبێت لە دەستکەوتەکانی گەشتی پزیشکیان

چاوپێکەوتنێکی تایبەتی پەیامنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران. نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ژێردەستەی دەستووری عێراقە، بۆیە ئەم هەرێمەش پشک و ڕۆڵی خۆی هەیە لە بابەتەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی وڵات، و دەستکەوتەکانی ئەو سەفەرە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان […]

داواکاری لیژنەی پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەنوسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس

داواکاری “لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) بۆ قبوڵنەکردنی فەرمانی دادگای تورکیا بۆ بلۆککردنی ئەکاونتی ڕۆژنامەنووسان. بەگوێرەی پێگەی هەواڵی مینۆتی تورکی، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) داوای لە بەڕێوەبەرانی ئێکس کردووە پابەند نەبن بە فەرمانی ئەم دواییەی دادگای تورکیا بۆ بلۆککردنی ئەکاونتی بەکارهێنەری چەند ڕۆژنامەنووس و میدیاکارێک. ڕۆژی 20ی ئاب، دادگای تاوانەکانی شاری گۆمۆشان […]

مۆبین عەزیزنەژاد و بەڵێنی ناردنی بۆ ئەوروپا؛ هەمان شێوازی پاک دووبارەبووەوە بۆ فریودانی گەنجانی کوردی ئێران

مۆبین عەزیزنەژاد، لەدایکبووی ساڵی 2000 و ئەندامی پێشووی گرووپی چەکداریی پاک، یەکێکە لەو گەنجانەی کە بە بەڵێنەکانی پاک فریو دراوە و چەند ڕۆژێک ئەندامی ئەم گرووپە بووە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە سنە، گرووپی چەکداری پاک تاکتیکی جیاوازیان هەیە بۆ ڕاکێشانی لاوانی کوردی ئێران. فریودان، ڕفاندن، وەسوەسە و بەڵێنی دارایی […]

بیست ڕۆژ بوون لە په‌ژاک بەس بوو بۆ ئەوەی شۆڕش محەممەدی لە دەستی ئەم گروپە ڕزگاری بێت

شۆڕش محەممەدی، ئەندامی پێشووی گرووپی چەکداری په‌ژاک و لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٢، تەنیا ٢٠ ڕۆژ لە بارەگای په‌ژاک ئامادە بوو. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە مەریوانەوە، بارەگای گرووپە میلیشیاکان هێندە قێزەون و بەرگە نەگیراون کە هەموو ئەندامان بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ دەربازبوون لەم بارەگایانە. ئەندامە تازەهاتووەکان بە بەڵێنی سەرنجڕاکێش […]

ئەندامێتی ئیدریس ڕۆستەمی لە پاک بۆ وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان

ئیدریس ڕۆستەمی، لەدایکبووی ساڵی 1994ی شاری مەریوان، یەکێکە لەو گەنجانەی کە لە دەڤەری پاک فێڵی لێکرا بۆ وەرگرتنی کارتی ئیقامە و ماوەی 4 ساڵ لەم گروپەدا بووە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە مەریوانەوە، یەکێک لە شێوازەکانی گرووپە میلیشیاکانی وەک پاک لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق بۆ وەرگرتن و فریودانی لاوانی کوردی […]

تۆمەتبارکردنی جینۆساید دژی ژنی سویدی بە کۆیلەکردنی ئێزیدییەکان

ژنێکی سویدی تەمەن ٥٢ ساڵ بە تۆمەتی جینۆساید تۆمەتبار کرا بەهۆی ئەوەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ لە سوریا ژن و منداڵی ئێزیدی وەک کۆیلە هێشتەوە، ئەمەش یەکەم حاڵەتی لەو جۆرەیە لە سوید. داواکاری گشتی سوید ڕایانگەیاند کە هێشتنەوەی ژن و منداڵی ئێزیدی وەک کۆیلە، هاوبەشی جینۆسایدی داعشە لە دژی ئەم کەمینەیە. دەسەڵاتدارانی سوید […]
ناونیشان ۳ لە ۲۴«۱۲۳۴۵ » ۱۰۲۰...کۆتایی »

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک