تورکیا لەسەر ڕێگای هەڵاوسانی %80؟

  • ۲ ساڵ پێش

قەیرانی ئابووری لەتورکیا درێژەی هەیە و وای پێدەچێت بەرمانەیەک بۆ ڕاگرتنی ئەم هەڵاوسانە بوونی نییە. لە کاتێکدا کە لیرەی تورکی لە ساڵی 2021لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریکا %44 دابەزی، ڕەوتی هەڵکشانی هەڵاوسان لەساڵی 2022ش درێژەی هەبوو و هێشتاش هیوایەک بۆ تێپەڕاندنی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ قەیرانی ئابووری بوونی نییە.

هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتۆتە %80

یەکێک لە دۆزە ڕامیاری – ئابووریە گەورەکان لە تورکیا، باس لەسەر چۆنایەتی و چەندیەتی لێکدانەوە و ڕاگەیاندنی نرخی هەڵاوسانە. لەم چەند ساڵەدا، “ناوەندی نەتەوەیی ئاماری تورکیا” دانان و لادانی چەندین سەرۆک و جێگری بە خۆیەوە بینیوە. چونکە ڕاگەیاندنی نرخی ڕاستەقینەی هەڵاوسان دەبێتە هۆی تووڕەیی دەوڵەت و لەسەر کارلادانی بەرێوەبەر و جێگرەکانی. بەڵام خاڵێک لێرەدایە کە تورکیا پەیوەندی ئابووری بە هێزی لەگەڵ ڕۆژئاو هەیە و لەئەنجام دا ئەورووپییەکان، زانست و زانینی ڕوونیان لەبارەی ئاستی هەڵاوسان و داکەوتن و هەڵکشانی بازاری تورکیا نییە و لە ئەنجام دا لەگەڵ ژمارە دا، ڕاستیییەکان ناشارێتەوە.

بەم نوێیانە، گۆڵدمن ساكس کە وەک یەکێک لەگەورەترین بانکەکانی وەبەرهێنان لە جیهان دا دەناسرێت، ڕایگەیاندوو کە چاوەڕوان دەکرێت هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا تا کۆتایی ساڵی 2022 لە سەر بنەمای بنەڕەتی بگاتە %80 و دواتر لە ڕەوتێکی دابەزیندا و بەوردی، بگاتە %60. بە پێی داتاکانی هەڵاوسانی لە تورکیا بە هۆی هەڵکشانی تێچووەکانی وزە بە هۆی قەیرانی پارە و داهات لە ساڵی ڕابردوودا و هێرش بۆ سەر ئۆکراین لەلایەن ڕووسیاوە لەهەڵکشاندایە و لەمانگی مەی گەیشتووتە %73.5.

ڕاپۆرتەکان لە میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە زۆرترین ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا بریتیە لە خۆراک و سووتەمەنی و هەڵگرەکانی وزە، خانوو و جل و بەرگ.

تورکیا وڵاتێکی هەژارە

قسەکانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و نورەدین نەباتی وەزیری دارایی و ماڵی کابینەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زۆرێک لە شرۆڤەکارانی ئابووری تووڕە کردووە. ئەوان هەردووکیان باس لە گەشەی ئابووری تورکیا دەکەن و دەڵێن کە ئەم وڵاتە بە هێزەوە لەم ڕێڕەوەدا بەرە پێش هەنگاو دەنێت و هۆکارێک بۆ نیگەرانی نییە. بەڵام قسەکانی ئەوڕۆی حەسەن بویۆک دەدە جێگری وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆژی لە دانیشتنی پەرلمان، هەر هەموو بە سەرسووڕمانییەوە هێشتەوە.

بویوک دەدە بە وشەی ڕوون وزەلال، ئاماژەی بەمە دا کە تورکیا وڵاتێکە کە لە بواری ئابووری و پیشەسازیەوە هەژارە.

ئەو وتی: “ئێمە لەم وڵاتە، شتێکمان بە ناوی پیشەسازی پێشکەوتوو و بەهێز نییە. پانتایی وڵاتمان، 780 هەزار کیلۆمەتری دوو جایە، بەڵام هەر هەموو شارۆچکە پیشەسازیەکانی ئێمە نێزیکی 110 هەزار دۆنۆمە. بۆیە دەبێت بپەژرێنین کە تورکیا لەئێستادا لەنێو پێرستی وڵاتە کزەکاندایە. تورکیا وڵاتێکە کە بەرهەمی گشتی نەتەوەیی 8500 دۆلارە، و ئەمە واتە وڵاتێکی هەژار یا مام ناوەندیە. تورکیا لە هەموو پیشەی خۆیدا، 8500 دۆلار بەرهەمی گشتی نەتەوەیی هەیە. بەڵام وڵاتێک وەک ئیتالیا لە 650 هەزار دۆنۆم ناوچەی پیشەسازی خۆی، 31 هەزار دۆلار بەرهەمی گشتی نەتەوەیی هەیە. لە فرانسا لە کۆی 922 هەزار دۆنۆم ئاستی داهات دەگاتە 39 هەزار دۆلار و لە 1.5 ملیۆن دۆنۆمی ئەڵمانیا، 46 هەزار دۆلار بەرهەمی گشتی نەتەوەیی هەیە.”

جێگری وەزیری پیشە سازد تورکیا لە درێژەدا وتی: “تورکیا لە هێڵی هەژاری 8500 دۆلاری دا هاتۆ چوو دەکات و دەبێت بۆ دەرچوون لەم دۆخە، هەوڵ بدەین. %30 خاکی تورکیا واتە 230 هەزار کیلۆمەتری دووجا زەوینی کشت و کاڵیمان هەیە و بەرهەمی گشتی نەتەوەیی کە ئەم %30 بۆمانی دابین کردووە و ڕەخساندوویەتی، بەگشتی 50 ملیار دۆلارە و ئەمە بۆ ئێمە هەر هیچە. شەو و ڕۆژ هاوار دەکەن کشت و کاڵ و جووتیار. بەڵام لە ئەنجامدا ئەو بڕە پارەیە کە بۆمان تەرخان دەکەن 50 ملیار دۆلارە و ئەو بڕە پارەیە کە بەشی پیشەسازی ئێمە بەدەست خستووە لە ئێستا دا 300 ملیار دۆلارە.”

بیانووەکانی دەوڵەت لە کۆڕۆنا تا ئۆکراین

چەقبەستووویی و قەیرانی ئابووری لەتورکیا، پێش لە پەتای کۆڕۆنا دەستی پێکرد و بایەخی پارەی نەتەوەیی ئەم وڵاتە واتە لیر، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریکی، کزتر و لاوازتر بوو. وێرای ئەمەش، ئەردۆغان سەرۆکی ئاکپارتی، لەبەرانبەر هەموو ڕەخنەکان، ڕایگەیاند کە کێشە ئابوورەیەکانی تورکیا زۆر دەگمەنن و ئەم کێشانەش، ڕیشەی لە پەتای کۆڕۆنا دا هەیە.

دوای ئەوەی کە کۆڕۆنا دەستی تەشەنەی سەند، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، بووە بیانوویەک بۆ دەوڵەت.

ئیبراهیم قاوەچی یەکێک لە شرۆڤەکارانی بەناوبانگی تورکیا لەمبارەوە نووسی: “تا دوێنێ، ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکە، بۆ پاساو هێنانەوەی قەیرانی ئابووری، بەردەوام باسی کاریگەری گەلەکۆمەی دەسەڵاتە دەرەکییەکانیان دەکرد. بەڵام ئێستا بێدەنگن. وای پێدەچێت ئەمە تایبەتمەندیەکەی نەمابێت. بۆیە خەڵک وادەزانن کە بەرپرسیارتی ئەوەی لەم وڵاتە ڕوو دەدات لە ئەستۆی ئەم کەسانەدایە کە دەوڵەت بەڕێوە دەبەن. هەڵبەت ئێستا بیانوویەکی نوێیان بینیتەوە و دەڵێن، ئەمانە کاریگەری شەڕی ئۆکراینە. خەڵکینە، لە هەموو جیهان دا هەڵاوسان بوونی هەیە، بێ ئەوەی کە ئاگادار بیت کە هۆڤانەترین هەڵاوسانی جیهان %70 و لە تورکیا زیاتر لە %73بۆ؟ چوونکە پارەی نەتەوەیی ئێمە بایەخی نەماوە. بێ گۆمان، دابەزینی لیر، بە هۆی ڕامیاریە بێ کەڵکەکان و بڕیارە هەڵەکانی دەوڵەتە. دەوڵەت، دەبێت واز لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشە و بیانووی پڕوپووچ بێنێت. دەوڵەت دەتوانێت ئیشی زۆر بکات. لە قۆناخی یەکەم دا دەتوانێت هەنگاوێک بۆ پێشگرتن لە هەڵکشانی نرخی پارە بیانییەکان ئەنجام بدات.”

تورکیا لە پێرستی خۆڵەمێشی دا

یەکێکی دیکە لەو بابەتانەیە کە لە چەند ساڵەی ڕابردوودا سەرنجی شرۆڤەکارانی ئابورری تورکیای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، سەرنج خستنە سەر پرسی سپی کردنەوەی پارە و کردنی تورکیا بە ناوەندێک بۆ کۆبوونەوەی مافییایی و پارە پیسەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی قەرار، دۆخی تورکیا لە بواری رژدبوونی ئاستی تێکۆشان لەدژی سپی کردنەوەی پارە، جێگای نیگەرانییە. گرووپی تایبەتی هەنگاوی دارایی کە وەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی تێکۆشان لەدژی سپیکردنەوەی پارە و دابین کردنی دارایی تێرۆریزم ناسراوە، وڵاتی ماڵت یەکێک لە ئەندامانی یەکێتی ئەورووپای لەنێو پێرستی خۆڵەمێشی سڕیەوە. بەڵام دۆخی تورکیا نەگۆڕا و لەگەڵ 23 وڵاتی دیکە لەنێو پێرستی خۆڵەمێشی دا مایەوە.

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز، گرووپی تایبەتی هەنگاوی دارایی کە بنکەکەی لەپاریسە، ڕازیە لە گۆڕانکاریەکان لە ماڵت.

مارکوس پلیز، سەرۆکی FATF وتی کە ماڵت هەنگاوی گرنگی بۆ پێشگرتن لە سپیکردنەوەی پارە و دابین کردنی دارایی تێرۆریزمی ئەنجام داوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ماڵت ساڵانێکە بە هۆی گەندەڵی لە فرۆشی پەساپۆرتە نەتەوەییەکان و هەنگاو نەنانی یاسایی لەدژی بەرپرسانی دوڵەت کە لە بەڵگەنامەی پاناما بە هۆی دامەزراندنی کۆمپانیا شاراوەکان لە دەرەوەی وڵات ناویان هاتووە، ڕەخنەیان لێگراوە. چەندین فێرگەی ئەرووپی، هەندێک ڕاپۆرتی ئامادە کردووە کە بە پێی زانیاریەکانی، لە سێ مانگی ڕابردوودا، دەیان کەس لە ملیاردرەکانی ڕووسیا کە بە ناوی ئۆلیگارشی دزساڵاری باسیان لێوە دەکرێت، هەڵاتوون بۆ تورکیا و لەوێ چالاکن.

لەمەرجێکی قەیراناوی ئابووری لەتورکیا کە ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر و بەربڵاوتر دەبێت، خەڵک و دژبەران، چاویان بڕیوەتە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بە بڕوای سەرۆکی پارتە دژبەرەکان، تەنیا ڕێگای دەرچوون لەم چەقبەستوویە، لادانی ئەردۆغانە لە گۆڕەپانی دەسەڵات.

بە هۆی هەڵاوسان، هەژاری و بێ ئیشی، گوشار لەسەر پارتی دەسەڵاتداری تورکیا و دەوڵەتی ئەردۆغان لەهەڵکشاندایە وملیۆنان ماڵبات لەم وڵاتە، تەنانەت بۆ دابینکردنی هەرزانترین و بێ بایەخترین سەرچاوە خۆراکییەکان، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێنەوە و پێش بینی دەکرێت کە ئەم تابلوە نیگەران کەرە، سەرەکیترین هۆکار بێت بۆ گۆڕانکاری ڕامیاری لە ساڵی 2023 دا لەتورکیا.

ترکیه در مسیر تورم ۸۰ درصدی؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک