بەڕێوەبەری دایرەی کاروباری پووچەڵکردنەوەی مین لەهەرێمی کوردستان دەڵێت نێزیکی ۷۷۶ کیلۆمەتری دوجا ناوچەی مین کێڵراو لەهەرێمی کوردستان هەیە کە زۆربەی هی سەردەمی سەدامە ماوەتەوە و تائێستا ۱۳۴۰۰ قوربانی گرتووە. لەکۆی رووبەری مین کێڵراوەکاندا هێشتا نێزیکی ۳۳ لەسەدی خاوێن نەکراوەتەوە. جەبار مستەفا دەڵیت لەساڵی ۱۹۹۱ تائێستا زیاتر لە ۱۳ هەزار قوربانی مینمان هەبووە کە نێزیکەی ۳ […]