تاگ ئەرشیفەکان: تورکیا

دەرکردنی سەرۆک شارەوانییەکانی کورد بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و گرژی و ئاڵۆزی لە تورکیا

دوای ئەوەی حکومەتی باغچەلی پێشنیاری کرد کە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی ڕابگەیەنێت و دواتر ئازاد بکرێت، سەرۆک شارەوانییە کوردەکانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەردۆغان لە کارەکانیان دوورخرایەوە چوار سەرۆک شارەوانی کورد کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرابوون، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە کارەکانیان دوورخرانەوە، هەروەها چوار فەرمانبەری وەزارەت وەک سەرپەرشتیار لە شوێنی ئەوان دامەزران. لە چەند […]

ئەردۆغان ئیرادەی پێویستی نییە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل

هانی ئەلجەمال: لێدوانەکانی ئەم دواییەی “ئەردۆغان” سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا، بەشێکە لە هەوڵێکی فراوان بۆ لادانی ڕای گشتی لە شکستە ئابوورییەکانی حکومەتەکەی. هانی ئەلجەمال، شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ڕەخنەی لە سیاسەتە دژبەیەکەکانی ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گرت و تۆمەتباری کرد بە خراپ بەکارهێنانی شەڕی غەززە بۆ شاردنەوەی شکستە ناوخۆییەکان. هەڵوێستەکانی ئەردۆغانی بە دووڕوویی […]

یادگارییە شۆککەرەکانی ڕزگار سولەیمانی لە بارەی بارەگای په‌ژاک

ڕزگار سولەیمانی لەم چاوپێکەوتنەدا دانی بەوەدانا کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووەتە ئەندامی گرووپی په‌ژاک. بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە سنەوە، بە هۆی پرسە جۆراوجۆرەکانی کولتووری، جیاوازیی نەوەکان و نەبوونی لێکتێگەیشتنی تەواو لە نێوان بنەماڵە و منداڵان، گەنجانی ناوچە جیاجیاکانی جیهان لەگەڵ بنەماڵەکانیان جیاوازییەکی زۆریان هەیە. لە لایەکی دیکەوە ئەم ناکۆکییانە لە […]

خۆپیشاندانی بنەماڵەی بێسەروشوێنەکان لە سەرانسەری تورکیا بۆ دادپەروەری

بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە شارەکانی ئیستەنبوڵ، دیاربەکر، باتمان، هەکاری و ئیزمیر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دادپەروەری بۆ بێسەروشوێنکراوەکان و دادگاییکردنی تاوانباران کرد. ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە پێنج شاری تورکیا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای دادپەروەرییان کرد بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و لێپرسینەوە لە تاوانباران. دایکان لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای […]

ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی ئەکاونتی X ی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا

بەگوێرەی ئاماری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، دادگایەکی تورکیا بڕیاری داوە کە لانیکەم ٦٩ ئەکاونتی بەکارهێنەر لە تۆڕی ئێکس (پێشتر تویتەر) کە سەر بە سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی جۆراوجۆری کوردن، ڕێگری بکات؛ بەهۆی ئەو ئیدیعایەی کە دەڵێن “پڕوپاگەندەی تیرۆریستی” دەکەن. دادگای پارێزگای گۆموشخانە لە دەریای ڕەش بڕیاریدا لە ٢٠ی ئابدا ڕێگری لە چوونە ژوورەوە بکرێت، […]

داواکاری لیژنەی پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەنوسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس

داواکاری “لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) بۆ قبوڵنەکردنی فەرمانی دادگای تورکیا بۆ بلۆککردنی ئەکاونتی ڕۆژنامەنووسان. بەگوێرەی پێگەی هەواڵی مینۆتی تورکی، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) داوای لە بەڕێوەبەرانی ئێکس کردووە پابەند نەبن بە فەرمانی ئەم دواییەی دادگای تورکیا بۆ بلۆککردنی ئەکاونتی بەکارهێنەری چەند ڕۆژنامەنووس و میدیاکارێک. ڕۆژی 20ی ئاب، دادگای تاوانەکانی شاری گۆمۆشان […]

یادەوەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی سەردار سابیری لە ئەندامێتی په‌ژاک

سەردار سابیری ئەندامی پێشووی گرووپی چەکداری په‌ژاک و لە دایکبووی ساڵی 1994 لە کامیاران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، پرۆسەی ئەندامێتی خۆی لە په‌ژاک ڕوون کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە کامیارانەوە، بەڵێنی مانەوە لە ئەوروپا و ژیان بە بێ کێشە لە وڵاتانی ئورووپایی هەمیشە یەکێک لە […]

عێراق پەکەکەی خستە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانەوە

ئەمە ڕاشکاوانەترین لێدوانی حکومەتی عێراق بوو سەبارەت بە بارودۆخی ئەم گروپە تا ئێستا. بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە 23ی گەلاوێژ، حکومەتی عێراق بە فەرمی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی قەدەغەکردووە، کە ماوەیەکە لە ململانێیەکی درێژخایەندا لەگەڵ تورکیادا بووە. سەرەڕای قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئەم گرووپە کە لە ئەڵمانیاش بە “گرووپی تیرۆریستی” دادەنرێت، پێدەچێت حکومەتی […]

پەرلەمانی ئێران و پرسی مافی مرۆڤ؛ چەند پێشنیارێکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

ڕەنگە پرسی مافەکانی مرۆڤ یەکێک بێت لە گرنگترین بابەتەکان کە لە زیادکردنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی وڵاتدا کاریگەر دەبێت. بایەخدان بە کەرامەتی سروشتی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی مرۆڤایەتی و مافە یەکسان و بێبەشنەکراوەکانیان بنەمای ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی لە جیهاندا پێکدەهێنێت و وەک لە مادەی ٣ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە: “هەموو کەسێک خاوەنی ئەو مافە یەکسانە […]

لێکچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و پەکەکە: کوشتنی منداڵان

کوشتنی منداڵان! ڕەنگە تیرۆریستان ئایدۆلۆژیای جیاوازیان هەبێت، شێوازی شەڕ و دەسەڵاتی وێرانکەریان جیاواز بێت، ڕەنگە لە جوگرافیای جیاوازدا کاربکەن، ڕەنگە ئاستی چالاکییەکانیان وەک یەک نەبێت و ڕەنگە هەندێکیان گروپ بن و هەندێکیشیان حکومەت بن. بەڵام یەک شتیان هاوبەشە ئەویش کوشتنی منداڵانە! ئیسرائیل و پەکەکە بەبێ گوێدانە ناکۆکیەکانیان، لە کوشتنی منداڵاندا وەک یەک مامەڵە دەکەن و […]
ناونیشان ۱ لە ۸۱۲۳۴۵ » ...کۆتایی »

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک