تاگ ئەرشیفەکان: کۆمەڵکوژی

درێژەی تاوانەکانی گرووپی چەکداری پاک لە دژی لاوانی کوردی ئێران

دوا قسەی کاک وەیسی ئاواتێک بوو: ئێستا تەنیا یەک ئاواتم هەیە: گەڕانەوەی کوڕەکەم و ئازادی لە دۆزەخی حوسێن یەزدان پەناه! بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، تاوانەکانی تاقمی چەکداری پاک لەدژی لاوان و هەرزەکارانی کوردی ئێران هێشتا بەردەوامە و ڕۆژانە لایەنی نوێی کردەوەی نامرۆڤانەی ئەم گرووپە چەکدارە ئاشکرا دەبێت. دوای سەفەری ئەم دواییەی […]

لێکچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و پەکەکە: کوشتنی منداڵان

کوشتنی منداڵان! ڕەنگە تیرۆریستان ئایدۆلۆژیای جیاوازیان هەبێت، شێوازی شەڕ و دەسەڵاتی وێرانکەریان جیاواز بێت، ڕەنگە لە جوگرافیای جیاوازدا کاربکەن، ڕەنگە ئاستی چالاکییەکانیان وەک یەک نەبێت و ڕەنگە هەندێکیان گروپ بن و هەندێکیشیان حکومەت بن. بەڵام یەک شتیان هاوبەشە ئەویش کوشتنی منداڵانە! ئیسرائیل و پەکەکە بەبێ گوێدانە ناکۆکیەکانیان، لە کوشتنی منداڵاندا وەک یەک مامەڵە دەکەن و […]

سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئێراق

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کە دەگوترێ نەخۆشخانەیەکی کردووتە ئامانج و هەشت کەسی کوشتووە، بابەتی سکاڵا فەرمییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەمە یەکەمین جار نییە کە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکان لەدژی خەڵکی ئیزدی هەواڵ بڵاو دەبێتەوە. ئەم هێرشە لە 17ی تەباخی 2021 ناوەندێکی پزشکی بەناوی سەکینەی لە شنگال کردە ئامانج کە 20 برینداری لێکەوەتەوە و چوار کەس لە کەسوکاری […]

نامەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بۆ نوێنەرەکان لە پەرلمانی ئەورووپا

نوێنەرەکانی پەرلمانی ئەورووپا – برۆکسێل بە پێی ئەو هەواڵەی لەمیدیاکان دا بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی 6ی ژوەنی 2023، بنکەی پەرلمانی ئەورووپا مێوانداری لە گرووپە جیاوازە ڕامیاریە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات. ئەم دانیشتنە بە ئامادە بوونی هەموو دژبەرانی کۆماری ئیسلامی و نوێنەرانی پەرلمانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت. جیا لە ناوەڕۆکی ڕامیاری ئەم کۆنفرانسە، ئەوەی کە جێگای سەرنجە، ئامادەبوونی […]

کارخانەی کۆمەڵکوژی منداڵانی کورد/ دیار غەریب کێ بوو؟

چاودێر لەگەڵ هەندێک لە ئەندامە دابڕاوەکانی پەکەکە قسەی کردووە کە باسی هەندێک تایبەتمەندی فەرماندەکانی پەکەکە وەک: لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەوراز، بۆزان تەکین، عەلی حەیدەر قەیتان، مەزڵووم عەبدی، ڕێزان جاوید، فواد بێریتان، ئامەد شاهۆ، مەزڵووم هەفتەن، زیلان ڤەژین و ئەهوەن چیاکۆ کردووە و هەندێکی دیکەش لە ئەندامە […]

لەدرێژەی شەڕی لەنێوان بارزانییەکان و پەکەکە

جەمیل بایک: گەورەترین هاوبەشی میت، بارزانییە جەمیل سەرکردەی بەدواداچووی پەکەکە لە لێدوانێک دا وتی: پارتەکەی بارزانی گەورەترین هاوبەشی میتە و بارزانی تاوانبار کرد بەوەی کە کۆمەڵکوژی کوردانی ئەنجام داوە. ئەم سەرکردەی پەکەکە لەدیمانە لەگەڵ میدیاکانی خۆیان ڕەخنەی توندی لە بارزانی گرت و وتی: پارتی دەوری هەبوو لە کوشتنی فەرهاد شبلی لە هەرێمی کوردستان. بایک وەبیری […]

تاوانی سەردەشت و دەوری پارتە کوردیەکانی وەک دێمۆکرات لەو تاوانەدا

ئەوڕۆ 35مین ساڵڕۆژی هێرشی کیمیایی سوپای بەعسی سەدامە بۆ سەردەشت و شەهید بوونی هەزارن منداڵ و ژن و پیاو. کورد قوربانی دیکتاتۆری سەدام و لەڕێگای بەکارهێنانی چەکی کیمیەوەییەوە بوونەتە قوربانی کە ئەم دەرئەنجامی بێ هێزی سوپای ئێراق داگیرکەر بوو. لە وەها ڕۆژێک دا سەدان کەس لە سەردەشت و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەناکاو لە شیرین خەو […]

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک