میدیا خۆجێیەکان لەئیران و ناوچەکە، هاوتەریب لەگەڵ دەزگاکانی مافی مرۆڤ، ئەوڕۆ ۲۸ی سەرماوەز رایانگەیان کە حەیدەر قوربانی، ئەندامی گرووپی چەکداری دێمۆکراتی ئێران کە تاوانبار بوو بە بەشداری لە کوشتنی سێ هاوڵاتی و هاوکاری لەگەڵ ئەم گرووپە چەکدارە لەسێدارە دراوە.
چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەم بۆنەیەوە راگەیندراوێکی بەم جۆرە بڵاو کردەوە:
سزای یەکێک لە بکەرانی تێرۆری هاوڵاتیان لەکوردستان، ئەرکی یاسایی و مافی شەرعی و یاسایی دەوڵەتی ئێرانە. بەڵام تاکاتێک کە ریشەی ئەم جووڵە چەکدارەیە لەناوچە سنووریەکان هەبێت تا کاتێک کە گرووپە چەکدارەکان نایاسایی دێنە ناو وڵاتەوە، و لەبواری دارایی، هێزی مرۆیی، میدیایی و ئاسایش پاڵپشتی دەکرێن. رۆژانە سەرهەڵدانی تێرۆریستەکان و تێرۆری خەڵک دەبینین.
بۆیە چاودێر پێی وایە گەر دەوڵەتی ئێران بەڕاستی بیەوێت تێرۆریستان سەرکووت بکات و ئاسایش و پەرەوسەندوویی لەناوچە سنووریەکان بەدی بێنێت دەبێت گۆشار بێنێ بۆ هەرێمی کوردستان لەمەڕ حەشارگەی ئەم گرووپە چەکدارانە. هەرێمی کوردستان بەکردار دراوسێیتی چاکی بردووتە ژێر پرسیارەوە و ئەوێ کردووە بە شوێنی پەروەردە و جێگیر بوونی تێرۆریستان و هەڵوێستی لەبەرانبەریان نیییە.
لەڕاستیدا کێشەی سەرەکی لەهەرێمە و ئەمە پرسیارێکی گرنگە وەک بۆ دەوڵەتی ئێڕان لەدژی ئەم ناوچە خۆسەرە هەنگاوی کرداری نانێت؟
ساڵانێکە ئەم گرووپانە بە ناوی جیاواز لەهەرێم هەن و دەبنە هۆی تێرۆر و رواندنەوەی ئاسایش و فریودانی گەنجان و ئاسایشی بوونی کەشەکە. خاڵێکی تاڵ ئەمەیە کە هەموو ئەم کردارانە بە ناوی گەلی کوردەوە دەکرێت و دەوڵەتی ئێران لەم ماوەیە لەکرداردا هیچی نەکردووە.
چاودێر جەخت دەکاتەوە کە دەوڵەتی ئێران بۆ چارەسەری چیرۆکی رواندنەوەی ئاسایش و تێرۆر لەناوچە سنووریەکان دەبێت گۆشار بێنێت بۆ هەرێم لەمەر هاوکاری نەکردنی گرووپە چەکدارەکان.
فشار به اقلیم کردستان عراق، تنها راه ایجاد امنیت در کردستانات ایران است