ئەحمەد ئەسەدی: پێویستە هێزە بیانییەکان لە ئێراق دەکەون

تاریخ انتشار:

“ئەحمەد ئەسەدی” وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزەکانی شێعە لە ئێراق لە راگەیاندنێکدا رایگەیاند کە لەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق پێویستە هەموو هێزە بیانییەکان کە لەئێڕاق دەرکەون. لەوانە پاشکەشێ کردنی تورکیایە لە ئێراق.

سوپای داگیرکاری تورکیا لە ۲۳ی گۆڵانی ساڵی رابردوو هێرشی لە هەرێمی کوردستان دەست پێکرد و لە سەر بنەمای راپۆرتەکان لە ساڵی نوێدا سوپای تورکیا ۲۰ بنکەی سەربازی نوێ لە کوردستانی ئێراق دامەزراندووە.

شایانی باسە، بە هۆی بوردمانەکانی تورکیا ۳۵ هەزار دۆنۆم باخ و مەزرای کشت و کاڵی خەڵکی سووتاوە.

بۆ شاردنەوەی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر تورکیا، دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەناوچەکانی وەک پێنجوێن، ماوەت، شارباژێڕ، قەڵادزێ، برادۆست، قەندیل، چەم‌چەماڵ و شنگال ئەنجام داوە کە بەو هۆیەوە ۱۷ کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی و ۳۴ کەسیش بریندار بوون.

وتەبەێژی هاوپەیمانی فەتح جەختی کردەوە کە دەوڵەتی نوێ ئێراق پێویستە هەموو هێزە بیانییەکان لەوانە تورکیا لەئێڕاق دەربکات.

ئەسەدی هەروەها رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا هێشتاش پێوانەکانی نێودەوڵەتی لەمەڕ دراوسێیەکانی لەوانە ئێراق پێشل کردووە و پێداگری دەکات و هێرشی ئاسمانی لە کوردستانی ئێڕاق ئەنجام دەدات.

ئەم ئەندامە باڵای فەتح وتی: تورکیا سوود لە ناکۆکییەکانی ئێراق دەبات و بۆ درێژە دان بە هێرشەکانی خۆی دەبێت ئێمە بێدەنگ نەبین و درێژە بە دەرکردنی هێز و سوپای تورکیا لەنێو ئێراق درێژە دەدەین.

تورکیا لەساڵی ۲۰۲۰ تا ئەوڕۆ، بێ مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق هاتووتە نێو خاکی ئەم وڵاتەوە و بێ ئەوەی کە مۆڵەتی هەبێت یاسای ئێراقی بن پێ کردووە و سەروەەری خاکی ئەم وڵاتی پێشل کردووە.

احمد اسدی: لازم است نیروهای بیگانه از عراق خارج شوند

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

اشتراک گذاری مطلب:

آخرین مطالب

مطالب مشابه
Related

تراژدی کودک‌کشی کردها

تصویری از یکی از فرماندهان بعث در جریان پروسه...

کنفرانس جمهوری دموکراتیک در استانبول

چهار هیئت دیگر امروز یکشنبه ۵ فوریه ۲۰۲۳ در...

کەماڵ فیروزی: ناچار بووین ژیانی دژوار لە ئەشکەوت و لەژێر ڕەشماڵەکان بەسەر ببەین.

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و...