سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوڕۆ یەکشەمە باسی دژایەتی هەرێمی کوردستانی لەهەولێر لەمەڕ بەڕێوەبردنی رێپێوان بە مەبەستی پاڵپشتی لەفەلەستین کرد.
ئەم سەرچاوە لەدیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە وتی:”ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی هەرێم لەگەڵ پیاوانی مزگەوت ویستیان رێپێوان لەپاڵپشتی لەفەلەستینیان و راگەیاندنی هاوسۆزی لەگەڵیان ئەنجام بدەن کە بەرپرسانی ئاسایش رێگایان پێ نەدان.
ناوبراو وتی: ئەم هەنگاوەی هەرێم بە هۆی پرسی رامیاری و نیگەرانی لەمەڕ کەوتنە مەترسی بەرپرسانی هەرێم بەتایبەت لەبارەی ئەو قسانە کە لەمەڕ پەیوەندی نێوان هەرێم و ئیسرائیل هەیە ئەنجام درا. پێشتر ژمارەیەک لە هاوڵاتیان ئێراقی لەهەندیک لەپارێزگاکانی ئێراق رێپێوانیان لەمەڕ ئیدانەکردنی بوردمانی شارە فلستینی نشینەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەڕێوە بردبوو.
سەرچاوە: میدل ئیست نیوز