دەزگای هەواڵگری بەلژیک: پەکەکە، لەبروکسل وەک ئەورووپاییەک کەڵک وەردەگرێت

هەواڵگری بەلژیک (VSSE) لەڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای کرد کە چۆن پەکەکە وەک بنکەی لەئەورووپا کەڵک لەبەلژیک وەردەگرێت. دەقی بەشێک لەراپۆرتەکە لەخوارەوە هاتووە کە ئاماژەی بۆ هەڕەشەکانی پەکەکە و بوونی لەبەلژیک.

چالاکییەکانی پەکەکە لەبەلژیک

هەم زیادەڕەوی ئایدیۆلۆژیک و هەم ئائینزایی دەتوانی کاریگەری رادیکاڵیزەکردنی بەهێزی هەبێت و لەوانەی هەڕەشە بێت. ئەم توندئاژۆیە ریشە و ئامانجەکانی بەزۆری لەدەرەوەی وڵاتدایە. هەندێک لەم توندئاژوانە لەدژی وڵاتانی خۆیان شەڕ دەکەن و وەک تێرۆریست دەناسرێن:

ئارامانج و داخوازیە سەرەکییەکانیان لەوڵاتی دەستپێکدایە. ئەوان لەوانیە مەترسی راستەوخۆ بۆ بەلژیک نەبن بەڵام وڵاتی ئێمە وەک بنکەی چالاکی بەکار دێنن و ئەمە بۆ خۆی گرفتە. ئەم رێکخراوانە دەتوانن هەڕەشەیەکی راستەقینەی توندئاژوانە یا تەنانەت تێرۆریستی بن بۆ وڵاتی خۆیان و یا بەرژەوەندی و هاوڵاتیانی خۆیان لە بەلژیک.

پەکەکە

چالاکییەکانی پەکەکە لەژێر کاریگەری توندئاژۆیی دەرەوەی سنوردایە. پەکەکە لەساڵی ۱۹۸۴شەڕی چەکداری لەدژی تورکیا دەست پێکرد لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و ئەم دوایان هەوڵەکانی لەباکووری سوریا و ناوچەی خۆسەری کوردنشینەکانی و هەروەها کوردستانی ئێراق چڕ کردۆتەوە،. شوێنێک کە بنکەی ئەم گرووپەی تێدایە.

ئەم ڕێکخراو لە پێرستی رێکخراوە تێرۆریستیەکانی ئەورووپادایە و باڵی سەربازی هەیە کە هەندێک جار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کەڵک لەتوندوتیژی وەردەگرێت.

لەگەڵ ئەمەش لەئەروپا و بەلژیک کە شوێنی ژیانی گرووپە پەرتەوازە کوردەکان، پەکەکە نەبوونی توندوتیژی وەک پێوانێک بۆ کاریگەری دانان و پاراستنی روخساری خۆی بانگەشە دەکات. ئارمانجی سەرەکی رامیاری سڕینەوەیە لە نێو پێرستی رێکخراوە تێرۆریستیەکانی ئەورووپادا. پەکەکە دەیەوێت لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە وەک یاریزانێکی رەوا و پێشڕەو لەپرسی کوردستان بپەژرێت.

ناوەندەکانی پشتیوانی لەبەلژیک

بەلژیک دەوری سەرەکی لە پێکهاتەکانی ئەوروپایی پەکەکە دا دەگەڕێت. ئەم رێکخراو کە بە شێوازی کلاستیک لە وڵاتەکەماندا جێگیرە، ناوەندی رامیاری وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی لەبروکسل هەیە. ئەم کۆنگرە بنەمای سەرەکی چالاکییە رامیاریەکانی پەکەکەیە لەئەورووپا. پەکەکە هەروەها تۆڕێک لە ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی پێکهاتوو لەچالاکانی لەنێوان ئەوانی لەنیو ئەم رێکخراوەدان بەڕێوە دەبات.

چالاکییەکانیان رامیاری (رێپێوان، مانگرتنی لەخواردن و …)، کۆمەڵایەتی (مێوانداری کردن لە ئاوارە کوردەکان)، دارایی (کۆکردنەوەی سەرانە) و چاندی (سمینار، خوڵەکانی پەروەدەی زمان، فستیواڵەکان، و بۆنەکان و ….). هەموو ئەم رێکخراوانە لەژێر چەتری فدراسیۆنی نەتەوەیی (NAV-BEL) دان.

پەکەکە خاوەن چەند کۆمپانیای میدیاییە لەبەلژیک کە بۆ کەناڵە تەلەڤیزیۆنی و رادیۆییەکانی خۆی بانگەشە دەکات.

پەکەکە بەگشتی لەبەلژیک بۆ ئەم ئارمانجانە کەڵک وەردەگرێت:

  • بۆ رێپێوان یا هەنگاو بۆ یەکگرتوویی لەمەڕ گۆڕانکاریەکان لەبارەی باسە کوردیەکان و بەدەست خستنی دزەی رامیار؛
  • بۆ راکێشانی پاڵپشتی نوێ
  • بۆ پاڵپشتی لۆجستیکی و دارایی رێکخستن
  • وەک بنکەیەک بۆ دەرمانی ئەندامانی بریندار

توندئاژۆیی: هەڕەشەی سەرەکی

هەرەشەی سەرەکی پەکەکە لەوڵاتی ئێمەدا توندئاژۆییە. ئەمە لەدەرئەنجامی پێکهاتەی هیرارشیک و ئایدیۆلۆژیکی هەژمونگەرای رێکخستنیەتی کە دەسەڵاتی زۆری لەنێو گرووپە بەربڵاوەکاندا هەیە. لەبەلژیک، پەکەکە لەگەڵ چەندین بزاڤی توندئاژۆی تورکیا و لەگەڵ گرووپە چەپە توندئاژوە جیاوازەکان پەیوەندی هەیە.

ئەم رێکخراوە دەتوانێت گرووپی گەورە لەلایەنگرانی لەهەر کاتدا بخاتە قەوارەی هەرەوەزە کە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە دیسیپلینی گشتی و ململانێ لەگەڵ کۆمەڵگای تورکی و تەنانەت کۆتایی هاتنی بە توندوتیژی.

دەستێوەردانی پەکەکە

بوونی زۆرێک لەپێکهاتە و دەزگاکانی پەکەکەش مەترسی دەستێوەردانی لەگەڵ دایە. بروکسل کە شوێنی جێگیری زۆرێک لە دەزگا نێودەوڵەتییەکانە، گۆڕەپانی رامیاری گرنگە بۆ پەکەکە. پەکەکە هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە ئارمانجە رامیاریەکانی لەسەر بنەمای پاڵپشتی لەکۆمەڵگای سڤیل لەوڵاتی ئێمە کە کەڵک وەردەگرێت. بۆ ئەمە، ئارمانجی راستەقینەی خۆی دەشارێتەوە و لەنێو و کراسی ساختە کەڵک وەردەگرێت و دەڵێت کە نوێنەری هەموو کوردانە.

سرویس اطلاعاتی بلژیک: پ.ک.ک، از بروکسل به‌عنوان اروپایی استفاده می‌کند

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید