نوێنەری پەرلمان: کلتووری خیانەت زاڵە بەسەر یەکێتیدا

 

لەدرێژەی ناکۆکییەکان و شەڕی راگەیاندنی دوو بالی زاڵ بە سەر هەرێمی کوردستاندا، ئەندامێکی پەرلمان لەباڵی پارتی (حزبی مەسعوود بارزانی) دەڵێت باڵی زاڵ لەیەکێتیدا و گرێدراوی ماڵباتی تاڵبانی خائینە و کلتووری خیانەت زاڵە بە سەر یەکێتیدا.

لیزا کاکەیی دەڵیت گەر باڵی زاڵ بەسەر یەکیتی شتێک جگە لەخیانەت نەبیننەوە ئەوە خیانەت لەهەڤاڵانی خۆیان دەکەن.

ئەم نوێنەرەی سەر بە بارزانی بە ئاماژە بە راپۆرتی یاهۆ نیوز و هاوکاری یەکینیەیەک لەهەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەمریکییەکان بەمەبەستی تێرۆری قاسم سلێمانی وتی ئەم راپۆرتە ناتوانێت هەڵە بێت چوونکە یاهۆ نیوز ناتوانێت بە هەواڵی درۆ نرخ و بایەخی خۆی بباتە ژێر پرسیارەوە و بیخاتە مەترسیەوە. بۆیە وای پێدەچێت ئەم هەواڵە بە پێی زانیاری بڕوا پێکراو بڵاو کرابێتەوە.

لیزا کاکەیی لەدرێژەدا وتی ئێستا گرووپێکی رامیاری زاڵە بە سەر یەکێتیدا و ئەم گرووپەش خیانەتی کردووە بە کلتوور. ئەم گروپە پێشتر خیانەتی لەکوردان کردووە و بوونی وەها گرووپێک دەتوانێت هەرێم بخاتە مەترسیەوە. گرووپی لاهوور شێخ جەنگی هەرڕۆژ کێشە دەنێتەوە بۆ هەرێم و ئارمانجی داپۆشینی کردەوە سەرپێچیەکانی خۆیەتی. ئەوان ئیشی پیس و نایاسایی دەکەن و لەڕێگای میدیاکانەوە راستییەکان دەشێوێنن.[۱]

[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/688155

نماینده پارلمان اقلیم: فرهنگ خیانت بر یکتی حاکم است

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید