لەدرێژەی هەڵسووکەوتە نەژادپەرەستانە توندڕەوەکانی تورک کە دەوڵەتی فەرمی پاڵپشتیان دەکات لەدژی کوردان، ماڵباتێکی کوردی خەڵکی هەولێر بۆ گەشت رۆشتبوون بۆ مێرسین کە رووبەڕووی هێرشی گرووپێک لەگەنجانی نەژادپەرەستی تورک بوون.
ئەندامانی ئەم ماڵباتە دەڵێت ئەم گەنجانە بە بینینی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە نێزیک بوونەوە و پرسیان ئەمە پلاکی باکووری ئێراقە؟ لەوڵامدا وتمان بەڵێ. پرسیان کوردن یا تورکمەن؟ هەر کە وتمان کوردین بە کۆمەڵ رژانە سەرمان. پیاوی ماڵباتەکەیان بە خەستی زامار کرد و هەوڵیان دا لەهەڵدێرێکەوە فڕێ دەنە خوارەوە و بە جوێنی پیس بە کوردان و ژن و منداڵەکەشیان دایە بەر هێرش و زاماریان کردن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتریش زۆر جار لەدژی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هەڵبەت کوردانی شارە تورک نشینەکان کردەوەی وەها رووی داوە و هەندێک جاریش بۆتە هۆی مردن. زۆرێک لەکوردان رەخنە لەبارزانی دەکەن کە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەرژەوەندی ئابووری خۆی و خێڵەکەیەوە کردۆتە مۆڵگەی تورکیا لەکاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا بەفەرمی هانی نەژادپەرەستی لەدژی کوردان و تەنانەت هەرێمی کوردستان دەدات.[۱]
[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/688529