پێشلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ، رفاندن و کوشتنی دژبەران لەلایەن ملیشیاکانی پەیەدەوە

پەیەدە وەک باڵی رامیاری پەکەکە لەسوریا لەسەرەتای قەیرانەوە لەم وڵاتە، رامیاریەکانی دەسەڵاتخوازی و پۆلیسی لەناوچە کوردنشینەکان بەڕێوە بردووە. سەرکووی دژبەران، داخستنی کەشی رامیاری بۆ چالاکی گرووپە کوردیەکانی دیکە، دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە، کوشتن و رفاندنی دژبەران و …. لەوانە چالاکییەکانی ملیشیاکانی ئەم گرووپەی سەر بە پەکەکە لەسوریایە کە زۆرجاریش ناڕزایەتی دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لێکەوتووتەوە.

هێشتاش ماوەیەکی زۆر لەسەر گۆڕەوشار و کوشتنی هۆڤانەی ئەمین عیسا لەلایەن ملیشیاکانی پەیەدەوە تێپەڕ نەبووە کە لەشاری کۆبانێ، دژبەرێکی رامیاری خۆیان بە گۆڕەوشار کوشت.

ئوسب بەرکل چالاکی رامیاری لەکوردستانی سوریا رایگەیاند کە پەیەدە بۆ گوشار هێنان بۆیان، هەڕەشەی لەماڵبات و هەڤاڵانی کردووە.

کۆڕە مامی برکل هەفتەی پێشوو لەلایەن پەیەدەوە بە هۆی رەخنەگرتن رفێندراو گۆڕەوشار درا.

ملیشیاکانی سەر بە پەیەدە چەند رۆژ پێشیش عەبدۆلکەریم سۆفیان رفاند کە هێشتا زانیاری لەبارەیەوە لەبەردەست نییە.

هەروەها هێزەکانی پەیەدە دوو بارمتەگیراویان کوشتووە. ئەمیر حامد لەساڵی ۲۰۱۴ە و فواد ئیبراهیم (وێنەی چەپ و راست لەوێنەکەی خوارەوە) لەساڵی ۲۰۱۷ بەدەستی پەیەدە رفێندرا و کوژرا. لاشەکەی رادەستی ماڵباتی نەکراوەتەوە.

نقض گسترده حقوق بشر، ربایش و قتل مخالفان توسط شبه‌نظامیان حزب اتحاد دموکراتیک سوریه (پ.ی.د)

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید