هەندێک لەکوردانی ئێراق باسی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی پەرلامنی ئێراق لەسەر دەستی پارتی کردووە. دەگوترێت لەهەڵبژاردنەکەدا بەبەربڵاوەی ساختەکاری کراوە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە. یەکێتی خوازیاری لێکۆڵینەوە لەبارەی ساختەکاری دەنگدەرانی پارتی بووە.
هەروەک لەفیلمەکەدا دەبیندرێت کوردانی سوریا کە لەفیلمەکەدا دەبیندرێن سەر بە ئەنەکەسەن و پێشمەرگەی رۆژن کە کارتیان وەرگرتووە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردندا.
راپۆرت کراوە کە لەیەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان لەکۆیە، کوردانی ئێرانی سەر بە ملیشیاکانی حدکا و پاکیش دەنگیان لەبەرژەوەندی مەسعوود بارزانی داوە.
ئەم دوو گرووپ ملیشیایە کە ئێران بنکەکانیان لەهەرێم کردووتە ئامانج، تا ئەوڕۆکە بەس بە پاڵپشتی بارزانی زیندوو ماون و وەفادارن بە پارتیەوە.