یەکیک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەنووسراوێکدا بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و بەکوشت داینی گەنجانی ئێرانی لەنێو پەژاک و پەکەکە دا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی گۆڵاڵە یۆسفی داوەتە چاودێر.
نێو: گۆڵاڵە ئۆسفی
نازناو: دلار دلبرین
شار: سەلماس
لەدایکبووی: ۱۹۸۶
بەرواری تەڤلیبوون: ۲۰۰۳ (لەتەمەنی ۱۷ ساڵیدا، وەک منداڵ سەرباز و بە پێچەوانەی پێوانەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی)
بەرواری مردن: ۲۰۱۱ هەکار
گۆڵاڵەیەکێک لە هێزە دێرینەکان لەنێو پەژاکدا بوو ئەو کچێکی گوندی، نەخوێندەوار و ساکار و سۆزدار بوو کە لەساڵی ۲۰۰۳ پێش لە ئۆسمان ئۆجالان لەگەڵ هاوژینەکەی ئۆجالان تەڤلی ببوو. دلار دوای پەروەردە لەساڵانی ۲۰۰۷ و ۲۰۰۸وەک فەرماندە هەنێردرا بۆ ناوچەی جیلۆ لەزاگرۆس لەسنوری تورکیا (فەرماندەی کەرت) ولەئەنجامدا لەساڵی ۲۰۱۱ لەهەکاری بە هۆی شەڕ لەگەڵ تورکیا کوژرا.
دوای ۱۰ ساڵ، نە ئاسەوارێک لە تەرمەکەی هەیە و نە پەژاک لەمبارەوە هیچ روونکردنەوەیەک دەدات و ئەدرەسێک بە ماڵباتەکەی نادات.
رامیاری ونکردنی زۆرەملێ ئەندامانی ئێرانی لەنێو پەکەکە/پەژاکدا هێشتاش درێژەی هەیە….