ئاژانسی باسنیوز سەر بە بارزانی لەراپۆرتێکدا باسی بابەتی رفاندنی منداڵانی کوردی لەلایەن پەکەکە/ پەژاکەوە کردووە. لەراپۆرتی ئەم ئاژانسەدا هاتووە: پەکەکە لەکوردستانی ئێران منداڵان دەرفێنێت و چەکداریان دەکات و ئەم منداڵانە کەدەیانەوێت هەڵبێن دەیانکوژێت.
ئەم راپۆرتە لەدرێژەدا دەڵێت: بەپێی زانیاریەکانی گەیشتووە بە باس نیوز پەکەکە ئاستەنگە لەسەر رێگای گەڕانەوەی منداڵان و دەیانکوژێت. ماوەیکی پێش ئێستا مەریەم خدری لەڤیدیۆیەکدا رایگەیاند کچەکەی ئەسرین محەمەدی 13 ساڵان لەلایەن پەژاکەوە رفێندراوە و تا دوای ئەوەی کە هەوڵی هەڵاتنی دا لەلایەن ئەو گرووپەوە کوژرا.
لەدرێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە: سەرچاوەی باس نیوز پیشان دەدات پەکەکە لەهەمووناوچە کوردنشینەکان منداڵ دەرفێنێت و چەکداریان دەکات. ماوەیەک رفاندنی منداڵان لە مەخموور و شنگال ببووە باسی رۆژ و سیاسەتمداران و رۆشنبیرانی کورد لەدژی ئەم کردەوەی پەکەکە هەڵوێستیان نواند. کوردانی ئیزدیش بە بەڕێوەبردنی رێپێوان کاردانەوەیان پیشان دا لەمەڕ ئەم کردەوانەی پەکەکە.
https://www.basnews.com/so/babat/653237