سیاسەتڤانی کوردی سوری دەڵێت ئارمانجی چەکدارانی پەکەکە زیان گەیاندنە بە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت بۆ ئەم ناوچەیە قەیران دروست بکەن. ئەحمەد سینۆ سکێرتێری پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوری، دەڵێت بوونی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان ناڕەوایە و ئارمانجیان لەناوبردنی سەقامگیری و ئاسایشە بۆیە پەکەکە هەوڵ دەدات ئەم ناوچەیە بخاتە نێو قەیرانێکەوە.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی پەکەکە بە هۆی شکستی سیاسی خۆی هەوڵ دەدات ئاسایش و سەقامگیری لەهەرێم لەناو ببات بەڵام دەزانین گرووپێکی نایاسایی و ناڕەوایە و نابێت لەکاروباری هەرێم دا دەستێوەردان بکات.