بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، پەکەکە بەڕواڵەت پەردەپۆش کردنە درۆیەکان و بەدرۆخستنەوەی خۆی لەبیر کردووە و ئەم دوایانە راشکاوانە شانازی بە کوشتنی منداڵێکەوە کردووە. گەر پێشتر، پەکەکە تەمەن و وێنەی منداڵانی دەسکاری دەکرد تا منداڵان و تەمەن خوارەبوونیان بشارێتەوە، ئەم دوایانە ئاژانسی فورات راشکاوانە و بە بێشەرمی وێنەی منداڵی کوژراو لە نێو پەکەکە پیشان دەدات و وڵامی ئەم پرسیارە ناداتەوە کە بۆ هەواڵی مردنی ئەم کەسە ئەوەندە درەنگ راگەیندراوە؟ ئەم منداڵە لەچەند ساڵیەوە و لەڕێگایەوە تەڤلی کراوە و یا رفێندراوە تا فەلسەفەی پووچی سەرۆک ئاپۆی (؟!)پێ بناسێندرێت؟ منداڵانی کورد تا چ کات دەبێت قوربانی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا بن؟ بۆ ئۆمۆر عیسا دەبیت لەم تەمەنە کەمەدا چەک بەدەستەوە بگرێت؟ بۆ ناوبراو دەبێت لەرۆژی 16ی ژووئیەی 2020 بکوژرێت؛ بەڵام هەواڵی کوژرانی لە 29ی چلەی 2021 رابگەیندرێت؟ بۆ پەکەکە لەشەڕدا، منداڵان بەکاردێنێت و سەدان پرسیاری دیکە.
ئەم منداڵانە ئایندەی کوردستانن؛ بەڵام پەکەکە دەیەوێت ئایندەی کوردستان لەناو ببات؛ بۆیە دەڕوا بەدوای ئەم گەنجانەدا….