رێکخراوی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لە خراپتر بوونی دۆخی ئاسایش لە کەمپی ئاوارەکان لەژێر چاودێری هێزەکوردیەکان دەربڕیوە. بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستگا 12 کەس لە کەمپی پڕ حەشیمەتی ئەلهۆل بۆ ئاوارەکان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون. عمران رەزا هاوئاهەنگ کەری رێکخراوی نێودەوڵەتی و هاوئاهەنگ کەری دانیشتوو بۆ کاروباری مرۆیانە لەسوریا و مەهنا هادی هاوئاهەنگ کەری ناوچەیەکی مرۆیانە بۆ قەیرانەکانی سوریا نیگەرانی دەربڕیوە لەمەڕ ئەو شتەی کە بە نێوی خراپتر بوونی دۆخی ئاسایش لە کەمپی هەلهۆل.
بە قسەی بەرپرسێکی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەکۆتایەکانی رۆژی پێنج شەمە لەسەرەتا تا 16ی چلە رێکخراوی نێودەوڵەتی راپۆرتی کوژرانی 12 کەس لە دانیشتوانی سوری و ئێراقی کەمپەکەوە لەوانە ژنێکی پەنابەری ئێراقی وەرگرتووە. کەسێک دیکەش بە هێرشی توندوتیژیانە بریندار بووە.
دۆخ و هۆکاری روودانی ئەم کوشتنانە دیار نەبووە.
کەمپی ئەلهۆل لەناوچەکانی ژێڕ کۆنترۆڵی کوردانی سوریادایە و پەنابەر سوریا و ماڵباتەکانی شەڕڤانانی داعشی تێدایە. بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی، ئەم ناوەندە گەورەترین کەمپە لەوڵاتەی شەڕ لێداوەکان کە زیاتر لە شەست هەزار کەسی تێدا دەژیت. زیاتر لە هەشتا لەسەدی دانیشتوانی ژن و منداڵن. ماوەیەکە کە دەزگا خێرخوازیەکان ناڕازین لە دۆخی نامرۆیانە لەم کەمپە قەرەباڵغەدا.
لەبەیانییەکەد هاوتووە: زیادبوونی ئەم دوایانەی توندوتیژی لەنێوان دانیشتوانی کەمپەکە نەتەنیا پیشان دەری زیانی گیانی بەڵکوو توانای رێکخراوی نێودەوڵەتی و هاوکاری مرۆیانە بۆیان بە مەبەستی گواستنەوەی ئامنی یارمەتییە مرۆیانەکان و خزمەتی گرنگ بۆ دانیشتوانی خستۆتە مەترسیەوە. ینس لارک وتەبێژی نووسینگەی هاوئاهەنگی بواری مرۆیانەی ئەم ریكخراوە داوای لە بەرپرسانی کۆنترۆڵ و ئاسایشی کەمپەکە کرد کە ئاسایش بۆ دانیشتوان و فەرمانبەرەکانی ئیشە مرۆیەکان دابین بکات.
لارک رۆژی هەینی لەلێدوانێکدا لە بنکەی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەژنێڤ وتی: کاتێک کە ئاستی ئاسایش لەئێستادا دەبینین هەموو یارمەتیەکانمان دەکەوێتە مەترسیەوە. هەزاران لایەنگری پێشووی داعش لەوانە هاوڵاتیانی ئەڵمانیش لەئەلهۆل هەن. ساڵانی رابردوو رێکخراوی نێودەوڵەتی راپۆرتی دەدا کە چەندین منداڵ لەوێ گیانیان لەدەست داوە. هۆکارەکەشی نەبوونی خۆراک و سکچوون و خوێنرشتنی ناوخۆیی بوو.
زیادبوونی هێرشەکان
سوونیا خۆش، بەرپرسی دەزگای منداڵەکان رزگار بکەین بە کەناڵی ئەلجەزیرەی وت کە ئەم رێکخراوە ئاماژەی بە هێرشەکانی ئووتی ساڵی رابردوو و هێرشەکانی ساڵی 2021 داوە و وتوویە: چ بە هۆی ئایدیۆلۆژی یا ناکۆکی تاکە کەسی یا تاوانەکان تا تێکەڵیک لە هەرسێیان، ئەم پرسە کاریگەری لەسەر یارمەتییە مرۆیانەکان بووە. زانیاریەکان پیشانمان دەدەن کە ئەم هێرشانە زۆرتر لەلایەن پیاوانەوە ئەنجام دەدرێت و لەرۆژی رووناک. لە یەک نموونەدا 10 فیشەکی وێڵەکی بەر قوتابخانەیەک کەوتوون. لەنموونەی دوایدا رەشماڵی قوتابخانەیە بڕێک سووتا.
ناوبراو داوای لەبەرپرسانی کەمپەکە کرد کە هەوڵی زیاتر بدەن لەپاراستنی دانیشتوان بەتایبەت منداڵان و وتی: ئەوانە پێویستان بە شوێنێکی ئامن بۆ ژیان کردن هەیە. کەمپ شوێنێکی سرووشتی بۆ گەورە بوونی منداڵان نییە. راستییەکە ئەمەیە کە ئەوان بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ لە کەمپێدان، بۆیە گرنگە دەرفەتی فێربوون، پەروەردە و دانیشتنی ئەمنیان هەبێت. [۱]
[۱]. https://www.aljazeera.com/news/2021/1/22/un-says-12-murdered-at-al-hol-camp-in-syria-since-start-of-year
سازمان ملل: از آغاز سال جاری تاکنون 12 نفر در اردوگاه الهول در سوریه کشته شدهاند