تا ئەوڕۆکە لەراپۆرتی زۆردا باسی بوونی چەند سەد کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی ئێڕاق و تورکیا و ئازەربایجان کراوە و هەروەها دەرفەتی زۆری وەبەرهێنان و نانەوەی ئیش لەم ناوچە وتراوە کە کاریگەری لەسەر بڕیاری وڵاتان و پارێزگا پەیوەندیدارەکانەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە نەبووە.
ئەو دەرفەتانەی لەدەستوچوون کە بۆتە هۆی ئەوەی تا چارەنووسی گەنجانی ئەم گوندانە کە ژمارەیانیش زۆرە بگۆڕدرێت و ناچار بن تەنانەت واز لەخوێندنیش بێنن و تەنیا مافێکی هەڵبژاردنیان هەبێت و ئەویش درێژەدان بە ئیش و پیشەی باوکانیان بە شێوازی کلاسیک ە و لەم مەرجە ناگونجاوەی ئابووریدا. گەر ئەوڕۆکە لەم ناوچە سنوریانە کۆڵبەری درێژەی هەیە و زۆربەی گەنجان بە بڕوانامەی بەکەلۆریۆس و سەرووتر بێ ئیشن بە هۆی نەبوونی ژێرخانی گونجاو بۆ ئیش کردنە و ئەم بابەتەش تا ئەوڕۆکە زۆرجار لەمیدیا جیاوازەکان و کۆبوونەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار وتراوە و بەدواداچوونی بۆ کراە بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی نەبووە کە چارەنووسی گەنجان بەباشی بگۆڕیت. لەم قۆناخەدا کاتی ئەوە گەیشتووە کە بەرپرسانی پەیوەندیدا هزرێک بۆ ئەم ناوچانە بکەن.