لەدوای هەوڵەکانی پەکەکە بۆ شێواندنی زیاتری ئاسایش و سەقامگیری خەڵک لەهەرێمی کوردستان، ئاسایشی هەرێم رایگەیان چەند هەوڵێکی پەکەکە بەمەبەستی ناسەقامگیرکردن لەهەرێمیان پووچەڵ کردۆتەوە. شێخ عەزیز عەلی بەرپرسی پێشمەرگەی خانەنشێن کراوی سڵێمانی لەکاردانەوەیەکدا لەدژی هەڵسووکەوتەکانی پەکەکە رایگەیاند: پەکەکە دەبێت هەڵسووکەوتەکەی بگۆڕێت. ئەم گرووپە بە کردەوەکانی بێ ڕێزی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات. ساڵانێکە بە بوونیان لەم ناوچەیە بوونەتە هۆکاری ئازار و کێشە بۆ خەڵک بە تایبەت لەگوندەکان و ئەگەر بەبۆنەی پەکەکەوە نەبێت تورکیا بیانووی بۆ بوردمان نییە.
ئەم بەرپرسە دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە کە پەکەکە ناوچەکان چۆڵ بکات لەوانە گوندەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ئاسوودە بهێڵێت و ئەوەندە ئازاریان نەدات.