بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و لەزاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، عەلی غەیبی کوردی ئیلام و ئەندامی یانەی نەتەوەیی و بازدان لەکردەوەیەکی مرۆڤ دۆستانەدا دوێنێ هەینی 9ی خەزەڵوەری 1399 بۆ ماوەی 9 کاژێر بۆ منداڵانی سنوورنشین بازی دا تا لەگەڵ کۆکردنەوەی پارە، سەرەنجی خەڵک و راگەیاندنەکان بۆ سەر ئەم دۆخە رابکشێت. ئەم هەوڵە سێمبۆلییە و بە نرخە بە پشتیوانی ئەنجوومەنەی پاڵپشتی منداڵانی کار و لەناوچەکانی دەورووبەری دەریاچەی چیتگەر ئەنجام درا. بڕیارە کە پارەکە بۆ یارمەتی بەمنداڵانی زیان بەرکەوتوو لەناوچە سنووریەکانی ئێڕان سەرف بکرێت. چاودێری مافی مرۆڤی ئێران پشتیوانی لەم هەوڵەی بەڕێز غەیبی و هەروەها هاوکاری ئەنجوومەنی پشتیوانی لەمنداڵانی کار دەکات و سپاسیان دەکات و هیوادارە کە دەزگاکانی مافی مرۆڤ زۆرتر سەرەنج بدەن سەر بابەتە سەرەکییەکان و ریشەی کێشەکانی منداڵان لەناوچە سنووریەکان.
عەلی غەیبی بۆ ماوەی 9 کاژێر بۆ منداڵانی سنوورنشین بازی دا تا لەگەڵ کۆکردنەوەی پارە
تاریخ انتشار: