ئاژانسی هەواڵی ئانادۆلی لەزاری بەرپرسانی فەرمی تورکیاوە پشتڕاستی کردەوە کە فواد زەنگین فەرماندەی باڵای پەکەکە لەشنگال کوژراوە. بەگوێرەی ئەم راپۆرتە فواد زەنگین بە نازناوی سەرحەد پاتنوس لەساڵی 1993 بۆتە ئەندامی پەکەکە و لەوکاتەوە لەداڕشتنی پیلانی چالاکی زۆر دەوری هەبووە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە فواد زەنگین لەشنگال و بەرپرسی گواستنەوەی جبەخانە و تەقەمەنی بۆ ئەم ناوچەیە بووە بەڵام بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری و سوپای تورکیا و دوای چاودێری کردنی دوای ماوەیەک کرا بە ئامانج.
بە لەبەرچاو گرتنی هاوکاری بەربڵاو و ئاشکرای دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، کارناسان پێیان وایە بە ئامانج گرتنی فەرماندەی باڵای پەکەکە بێ هاوکاری دەزگای هەواڵگری پارتی ناکرێت.