لەپارتییەوە بۆ بەسێ هۆزات: پەکەکە هەمیشە دوژمنی کورد بووە

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لەوڵامی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت: ساڵانێکە کە پەکەکە دوژمنی لەگەڵ کورد دەکات و بۆیە مافی ئەوەی نییە لەبارەی کوردبوونی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان قسە بکات.

هیوا گەیلانی دەڵێت: ساڵانێکە پەکەکە توندوتیژی پەیڕەو کردووە بەڵام ئێمە نەمانویستووە بکەوینە شەڕ لەگەڵ بۆیە نابێت ئەم هەڵوێستەی ئێمە بەخراپ کەڵکی لێوەربگیردرێت. پەکەکە شەڕخوازە. نامانەوێت خەڵکی ببێتە قوربانی شەڕانگێزییەکەی پەکەکە.

ئەم ئەندامەی پارتی دەڵێت: پەکەکە راشکاوانە دژی مافی رەوای کوردانە بەڵام لە ئیدعای ناکۆک خۆی وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێنێت. ئەم گرووپە مافی نییە لەبارەی مافی کوردان قسە بکات.

بەسێ هۆزات وتبووی: پارتی هێزی تایبەتی بۆ هێرش کردنە سەر پەکەکە پێک هێناوە.

 

پارتی خطاب به بسه هوزات: «پ.ک.ک. همیشه دشمن کرد بوده است»

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید