سەرچاوەکانی هەواڵ راپۆرتیان دا کە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە بەرپرسانی تورکیا کردووە کە هێرش بۆ سەر خاکی ئێراق رابگرن. هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە بەرپرسانی تورکیا کردوو کە هێرش بۆ سەر خاکی ئێراق رابگرن. عامری وتوویە ئەوەی کە زانیاری ئاسایشی متمانە پێکراوامان هەیە کە سوپای تورکیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر کێوەکانی شنگال، داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکەین واز لەم کردەوە دوژمنکارانە بێنێت، ئەو هەنگاوانە سوودی هەردوو وڵاتی تێدا نییە و کاریگەری زۆری لەسەر رێوڕەسمە نێودەوڵەتییەکان بەجێ دەهێڵێت. ئەو وتی: ئێمە چاوەڕێین کە دەوڵەتی تورکیا بەتەواوەتی ناوچەی بەعشیقە یا هێڵی سنووری کە ئەم دوایانە داگیری کردووە چۆڵ بکات و بکشێتەوە نە ئەوەی کە زیاتر داگیرکاری بکات. عامری لەکۆتایدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەوڵەتی ئێراق دەبێت هەموو کردەوەیەکی پێویست بۆ راگرتنی ئەم دەستدرێژیانە بۆ سەر خاکی ئێراق بگرێت و وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێراق، حەشدی شەعبی و دەزگاکانی ئاسایش توانای بەرگری لە خاکی پیرۆزی وڵاتیان هەیە. سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو کە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەباکووری ئێراق لەدژی پەکەکەیە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا و هەولێڕ کراوە.
ئیبراهیم قاڵن وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەدیمانەیەکدا وتی: ئۆپراسیۆنی تورکیا لەدژی پەکەکە لەباکووری ئێراق چ لەرابردوو و چ لەئایندەدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغا و هەولێر ئەنجام دراوە و دەدرێت. ئەو وتی کە تورکیا پێشوازی لە رێکەوتنی شنگال لەنێوان بەغا و هەولێر دەکات بۆ دەرکردنی تەواوی هێزەکانی پەکەکە لەشنگال. قالن جەختی کردەوە کە چالاکی تێرۆریستی لەدژی تورکیا لەهەر خاڵێکی خاکی ئێراق و نە شنگال نابێت درێژەی هەبێت. وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا روونی کردەوە کە شنگال هەنگاوی یەکەم و تەنیا دەستپێکردنێکە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لەئێراق و تورکیا پێشوازی لەم هەنگاو کردووە.