ئاژانسی ئانادۆلی لەراپۆرتێکدا رایگەیاند کە دالیا موسلم برازاکەی ساڵح موسل سەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە) و بەرپرسی دیپلۆماسی لەئێستادا لەئەورووپا، دوای خۆ رادەست کردن بە هیزەکانی ئاسایشی تورکیا هاوکارییەکی بەربڵاوی لەگەڵ تورکیا کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە دالیا موسلم لەرێگای ئارشیڤ کردنی نێوی 127 ئەندامی یەپەگەی بۆ هەوالگری تورکیا وتووە و نێوی شوێنە هەستیارەکانی یەپەگە و کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانی ئاشکرا کردووە.
دالیا موسلم لە تەمەنی 14 ساڵیەوە ئەندامی یەپەژە – باڵی ژنانی پەکەکە لەسوریا – بووە و ئێستا 21 ساڵیە. راگەیاندنەکانی سەر بە پەکەکە رایگەیاندووە کە دالیا بە هاوکاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەواڵگری تورکیا (میت) رفێندراوە بەڵام خۆی رایگەیاند لەگەڵ دەستگیرانەکەی خۆی 7 مانگ پێش ئێستا لەباکووری سوریاوە هەڵاتوون بۆ هەرێمی کوردستان چوونکە لەنێو پەکەکەدا هاوسەرگیری قەدەخەیە. دالیا رۆشتووە بۆ لای مامۆی مستەفا موسلم لەمێرسینی تورکیا و خۆی رادەستی بەرپرسانی تورکیا کردووە.