هاوکاری ترەمپ و پکەکە لەبارەی گوندەکانی کوردستانی سوریا

تاریخ انتشار:

تا پێش لەوەی کە پەیەدە و ئەمریکا پێکەوە هاوکاری بکەن لە سوریا کە بووە هۆی ئەوەی کە لەکرداردا یەپەگە بوو بە هێزی زەوینی ئەمریکا، هیچ هەڕەشەیەکی رژد لەسەر خەڵکی کوردی سوریا نەبوو. بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم هاوکارییە و خەیاڵی پەکەکە بۆ ئەوەی کە هەڤاڵی هەمیشەییان دەبێت، بووە هۆی ئەوەی تا تورکیاش بەرنامە بۆ هێرش و گۆڕینی دێمۆگرافیای ئەو ناوچە بچنێت. دەستپێکەکەی عەفرین بوو. تورکیا هێرشی کرد، ئەمریکا و رووسیاش چاولێکەربوون.

لەقۆناخی دوایدا، سەرێ کانی و گرێ سپی و ژمارەیەکی زۆر شارۆچکە و گوند بوونە ئارمانجی تورکیا. تورکیا بەمجۆرە سیستماتیک ناوچە کوردنشینەکانی چۆڵ کرد و کوردی دەرکرد و عەرەبی لە شوێنەکانیدیکەی سوریا و یا ماڵباتە تێرۆریستی قەفقازیەکان، ئاسیای ناوینی هێنایە شوێنیان و درێژەی پێدا.

ئەنجامی ئەم هاوکاریەیە پەکەکە لەگەڵ ترەمپ و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا:

لە 320 گوندی عەفرین و سەرێ کانی، تەنانەت یەک کوردیش نەماوە و لەهەموویاندا تێرۆریستە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا جێگیر کراون.

بۆ نموونە لەگەندی تل ئەربید کە 100 کەس نیشتەجێ بوون بەس یەک کالە مێر ماوە!

لەپارێزگای جزیرەش 1770 گوند هەن کە 90یان بەتەواوەتی چۆڵ کراون و 45 لەسەدی خەڵکی گوندەکانیش ئاوارە بوون.

دەبێت کوژرانی زیاتر لە 50 هەزار گەنجی کورد و برینداربوونی نێزیکەی 200 هەزار کەس بۆ بەرژەوەندی ئەمریکاش زیاد بکەین. پەکەکە ئەم قوڕبەسەریەی سەپاند بەسەر کوردانی سوریا و هێشتاش لەسەر ماینەوەی خۆی لەوێ پێداگری دەکات!

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

اشتراک گذاری مطلب:

آخرین مطالب

مطالب مشابه
Related

خلع سلاحِ نافرجام؛ تداوم تهدید شبه‌نظامیان کردی علیه امنیت و توسعه غرب ایران

دهه‌ها مبارزه مسلحانه، نه‌تنها دستاوردی برای مردم نداشته بلکه...

عبدالله اوجالان و نقاب انسان‌دوستی

عبدالله اوجالان؛ از خون و باور تا پرونده سیاه...

جوابیه مدیرعامل مؤسسه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران درباره آیین نوروز

جوابیه دکتر علی فرهمند «مدیرعامل مؤسسه دیدبان حقوق بشر...

دیدبان حقوق بشر کردستان ایران خطاب به دولت سوئد

مسئولیت‌پذیری حقوق بشری در قبال خشونت‌های شبه‌نظامیان کُرد ضروری...