کۆمیتەی کارگێڕی پەکەکە لەبەیانییەیەکدا ئاماژەی بە زیادبوونی ناکۆکییەکان لەنێوان ئەم گرووپە و پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) لەم رۆژانەدا لەبارەی دەستپێکردنی شەڕ لەلایەن پارتییەو هۆشداری دا.
پەکەکە لەپێناو ناکۆکییەکانی ئەم دوایەش وتی: بانگهێشتمان لەپێناو کۆتایی هێنان بەم پەیوەندیە و دەستپێکردنی دانوستاندن لەگەڵ پارتی بە وڵامی نێگەتیڤ رووبەڕوو بۆتەوە و ئەم پەیوەندیە بە شێوەی قووڵتر درێژەی هەیە. کردەوەکانی هاوشێوی ئەمساڵ لەزینی وەرتێ کە هەناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەکەکەبوو و هاوکاری کردنی سەربازی هێزەکانی پارتی لەگەڵ هیزە چەکدارەکانی تورکیا لەدژ پەکەکە هێشتاش درێژەی هەیە. ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لەخاکورک، هەفتەنین و ئەم رۆژانە لەگارە نموونەی بەرچاوی ئەم هاوکاریانەیە.