بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، پەرلمانی ئەورووپا لەبڕیارنامەیەکی 15 لاپەڕەیدا (11ی ئاداری 2021) رەخنەی لەسیاسەتی دەرەکی سوریا کردووە.
پەرلمانی ئەورووپا جەختی کردۆتەوە کە خوازیاری دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سوریایە. چوونکە ئەنکەرە بێ مۆڵەتی نێوەدەوڵەتی و بێ پەسەندکردنی بڕیارنامەی رێکخراوی نێودەوڵەتی، ناوچە کوردنشینەکانی سوریای داگیر کردووە. هەروەها پێی وایە بە پێی راپۆرتی سەرکردەی گرووپی مینسک، تورکیا جاشەکانی هەناردووە بۆ قەرەباغ تا لەگەڵ ئەرمنیا شەڕ بکەن.
پەرلمانی ئەورووپا جەختی کردۆتەوە کە خوازیاری دەرچوونی هێزەکانی تورکیایە لەسوریا. چوونکە بێ مۆڵەتی نێودەوڵەتی داگیری کردووە. هەورەها باس لە گواستنەوەی کوردانی سوریا بۆ تورکیا و درێژەی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجە و پێشلکاری هەموو بەڵێنەکانی تورکیا بە پێی کنوانسیۆنی ژنێڤ بووە. پەرلمانی ئەورووپا خوازیاری ئازادی هەموو کوردانی بەدیل گیراو لە گرتووخانەکانی سەر بە تورکیا و دەرچوونی دەستبەجێی هێزەکانی تورکیا لەناوچە داگیرکراوەکانی سوریایە.
هەروەها ئەم دەزگایە لەبڕیارنامەکەیدا باسی ئەو نیگەرانیەی کردووە کە لەمەڕ گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچەکە لەسەردەستی تورکیا ئەنجام دەدرێت و ئەمە دەتوانێت سڕینەوەی نەتەوەیی لەدژی کوردی سوریای بەدواوە بێت و جەختی کردۆتەوە کە هێرشە نایاساییەکان و داگیرکاریەکانی تورکیا ئاشتی لەسوریا و رۆژهەڵاتی ناوین و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە و بەکارهێنانی جاشە سوریەکان لەلایەن تورکیاوە لەلیبیا و قەرەباغ پێشلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە. پەرلمانی ئەورووپا هەروەها جەختی کردۆتەوە کە سیاسەتی جیای خستنی درێژخایەنی دەوڵەتی سوریا لەدژی کەمینەی کورد جێگای داخ و کەسەرە.
پەرلمانی ئەورووپا هەروەها نیگەرانی توندی لەمەڕ دۆخی خراپی مرۆیی، تەندرووستی و ئاسایشی کەمپی ئەلهۆل و رۆژ لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەربڕیوە و ئەوەی وەک زەمینەیەک بۆ رادیکاڵ کردن نرخاندووە و پێی وایە هاوڵاتیانی ئەورووپایی گۆمان لێکراو بەئەندامبوون لە رێکخراوی تێرۆریستی دەبێت لەدادگای یاسایی دا دادگایی بکرێن.
پارلمان اروپا: ترکیه بافت جمعیتی مناطق کردنشین سوریه را تغییر داده است