ئاراس عەبدۆڵا: بێدەنگی لەبەرانبەر کردەوە نایاسایەکانی پەکەکەوە روا نییە

مافزانی کورد رایگەیاند بوونی تێرۆریستانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان نەتەنیا بۆتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان گوند و رفاندنی منداڵان و هەرزەکاران بەڵکوو لە هەندێک ناوچەش لەدژی بەرژەوەندی کوردان ئیشی تێرۆریستیان ئەنجام داوە.

ئاراس عەبدۆڵا کارناسی مافی نێودەوڵەتی وتی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک پەردەی لەسەر کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکە لادا و رایگەیاند کە ئەم رێکخراوە دەیەوێت کردەوەی تێرۆریستی گەورەتر ئەنجام بدات کە خۆشبەختانە پووچەڵ کراونەتەوە.

ناوبراو هەروەها بەبیری هێنایەوە کە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە چەندین ناوچەی لەهەرێمی کوردستان داگیر کردووە و بێجگە لەوە زیان بە خەڵکی ناوچە سنووریەکان گەیاندووە کە ئەمە بۆ خۆی پێشلکاری روونی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە.

ئەم مافزانە هۆشداری دا: ناتوانرێت لەبەرانبەر لەناوبردنی ژیانی هاوڵاتیانی کورد کە پەکەکە بە کردەوە نایاسایەکانی دەکات بێدەنگی هەڵبژێردرێت و لێ خۆش بین.

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید