ئەردۆغان هەڕەشەی لەکوردانی سوریا کرد بۆ هێرشێکی دیکە

سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی کرد سوپای ئەو وڵاتە جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر چاودێڕی کوردان دایە.

کوردپارێز: رۆژی رابردوو رەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەلێدوانێکی ویدیۆیدا لە رێورەسمێک لە پارێزگای هاتای هەڕەشەی کرد لەوانەی سوپای وڵاتەکەی جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانەی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری کورداندایە.

ئەردۆغان لەلێدوانەکەیدا بەتێرۆریست ناوزەد کردنی هەسەدە وتی: ناوچە تێرۆریستییەکان لەسوریا هێشتا بوونیان هەیە کە یا دەبێت بە گوێرەی ئەو بەڵێنەی کەدراوە خاوێن بکرێنەوە یا ئێمە خۆمان دێین و خاوێنی دەکەینەوە.

دوای تێپەڕ بوونی ساڵێک بە سەر هێرشی سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی سوری بۆ سەر ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی، ئەم وڵاتە لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا رێککەوت کوردانی سەر بە پەکەکە لەسنوورەکانی دووربخاتەوە. ئێستا تورکیا دەڵێت ئەم رێککەوتنە ئەنجام نەدراوە و هێزەکوردیەکان هێشتا هەڕەشە لەسنوور دەکەن.

سوپای تورکیا بە یارمەتی ملیشیا سوریەکانی سەر بە خۆی تا ئێستا دوجار هێرشی کردوو سەر ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵیان بەدەست کوردەوەیە و لە دوو ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتون و کانی ئاشتی ناوچەی عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی داگیر کرد.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید