بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەربی 21 ئەمریکا گوشاری بۆ هەسەدە هێناوە کە سەر بە پەکەکەیە کە ئاڵا و وێنەکانی پەکەکە و ئۆجالان بەرز نەکەنەوە. ئەم ماڵپەڕە ئارمانجی ئەم هەنگاوە نێزیک کردنەوەی هەسەدەیە لەتورکیا و هاوکات هەسەدە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوری.
چالاکانی خۆجێی دەڵێن هەسەدە وڵامی ئەرێنی بە ویستی ئەمریکا کە داوای کردوە هێماکانی پەکەکە لەباکوور و باکووری رۆژهەڵات نەبن پیشان داوە. مەحموود نۆح چالاکی سیاسی جەختی کردەوە کە ئەمریکا بەجاران ویستوویە پەیوەندیەکانی نێوان هەسەدە و پەکەکە بپچڕێنێت و پێش لە هەڵکردنی ئاڵای ئەم گرووپە لەناوچەکانی جێگیربوونی هەسەدە بکات.
ناوبراو وتی کە بەرپرسانی ئەمریکی هۆشداریان داوە بە تێرۆریستانی هەسەدە لەمەڕ هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە و راشکاوانە پێیان وتوون کە ئەم کردەوانە دەبنە هۆی لەدەست دانی ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکەیان.
نۆح لەبارەی ئاستی پێبەندبوونی هەسەدە بەم بابەتوە دەڵێت: ئەم گرووپە لە ناکۆکی و درزی ناوخۆیی نێوان رەوتی سەر بە پەکەکە و رەوتی سەر بە مەزڵووم عەبدی ئازار دەبینێت و بەم پێیە پێبەندی فەرمانەکان نابێت. بەڵام کرداری کردنی ویستی ئەمریکا دژوارە چوونکە باڵی سەر بە قەندیل لەنێو هەسەدەدا بەهێزە.