وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەتویترەکەیدا رایگەیاند 5 ئەندامی پەکەکە خۆیان رادەست کردووتەوە. بە گوێرەی هەواڵی ئەم وەزارەتە، 5 ئەندامی پەکەکە لە بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق هەڵاتوون و خۆیان لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شرنەخ رادەستی هێزەکانی ئاسایش کردووە.
ئەم 5 کەسە لەکاتێکدا خۆیان رادەست کردووتەوە کە رەوتی هەڵاتنی ئەندامانی پەکەکە لەم گرووپە زیادی کردووە وە لەلایەکی دیکەوە پەکەکە و باڵەکانی بۆ قەرەبووکردنەوەی هێزە شەڕکەرەکانیان دەستیان داوەتە فریو دانی منداڵان و رفاندنیان. هەڵاتن بۆ ئەندامانی ئاسایی سادە و ئاسان نییە و لەساڵانی رابردوودا کەسانێک وەک عۆسمان ئۆجالان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری، تەلال سلۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات، بڕیار گابار و دەیان ئەندامی سەرکردەی دیکە خۆیان رادەست کردووتەوە.
فوری: 5 جوان کرد از پ.ک.ک. فرار کردند و تسلیم نیروهای امنیتی شدند