خەڵکی شنگال کە لەکەمپەکاندا دەژین ئەوڕۆ لەرێپێوانێکدا لەدژی پەکەکە خوازیاری دەرکردنی پەکەکەبوون. خەڵک دەڵێت رێکەوتنی هەولێر – بەغداد لەبارەی شنگال دەبێتە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. راپۆرتەکانی لەدهۆک لەهەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە کوردانی ئیزدی کە هێشتا بەبۆنەی بوونی پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆشنگال لەرێپێوانێکدا خوازیاری دەرکردنی پەکەکە بوون.
ئەوان دەڵێن تەنیا دەستنیشانکردنی قائم مەقامی نوێ بۆ شنگال لەبەندەکانی ئەو رێکەوتنە کەتووتە بواری کرداریەوە و خوازیارن هەرهەمووی کرداری ببێت. بەگوێرەی ئەو رێکەوتنە دەبیت هێزە نایاساییەکان لەوانە پەکەکە ناوچەکە چۆڵ بکات. لەدوای هێرشەکانی داعش زیاتر لە 260 هەزار ئیزدی هەڵاتن و زۆربەیان لە 16 کەمپ لەدهۆک دەژین. نووسراوەکان لەدەستی رێپوان کەرەکان پیشان دەدات خوازیاری دەرکردنی پەکەکەن.