چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران دوای ئەنجامی تاوان و کردەوە تێرۆریستییە نوێیەکە لەلایەن پەژاکەوە بە تایبەت کوشتنی سێ هێزی پاسەوانی سنوور لەناوچەی سنووری رۆژئاوای وڵات (کە بۆ خۆی یەکێک لەوانە سەربازی کورد بەناوی کامرانی کەرامەت بوو جارێکی دیکە ئیدعاکانی پەژاک لەبارەی پشتیوانی لەکوردانی پێشل کرد) زۆرێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکی کەشی ئەنتەرنێت و رۆشنبیران نارزایەتیان دەربڕی و زۆر رژدانە خەریکی داخواز لەدەوڵەتی ئێران و دەزگاکانین بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رژد و کۆتایی هێنەر بەکردەوە تێرۆریستییەکانی پەژاک بوون و هەن. کردەوە تێرۆریستییەکانی پەژاک شەپۆلێکی لە تووڕەیی و رقی لەکۆمەڵگا لەگەڵ خۆی هێناوە. بەکارهێنەرانی تویتر بە بڵاوکردنەوەی تویت لەبارەی تاوانەکانی ئەم دوایە و شەهید کردنی 3 پاسەوانی سنووری ورمێیان ئیدانە کرد. یەکێک لە بابەتی تویتەکان، نانەوەی ناسەقامگیری و بە ئاماج گرتنی خەڵکی کوردستان بەتایبەت خەڵکی سڤیل و منداڵانە لەلایەن پەژاکەوە.
لەم نێوەندەدا چاودێر بەلەبەرچاوگرتنی چالاکییەکانی خۆی و هەروەها بەڵگەی زۆر کە لەبەردەستیدان کەمپەینی تویتری بڵاوکردەوە تا هەموو چالاکانی مافی مرۆڤ و کەشی ئەنتەرنێت لەم رێگایەوە دەنگی خەڵی ناوچە سنووریەکان بن و لەم رێگاوە دواو لەدەوڵەتی ئێران بەکەن کە پێش لە بەتاڵان بردنی گیان و ماڵی لەلایەن پەژاکەوە بگرێت. داخوازی چالاکانی مافی مرۆڤ لەکەشی ئەنتەرنێت دا لەسەر بنەمای راگرتنی توندوتیژییەکان لەلایەن پەژاکەوەیە کە زۆرتر لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان و تورکیا روو دەدات. بۆیە چاودێر راپۆرتی زۆری بڵاو کردوونەوتەوە کە دەیسەلمێنێت هاوڵاتیانی ئێرانی بوونەتە ئامانجی توندوتیژی و زیان لەلایەن پەژاکەوە کە لەنێو خاکی هەرێم و ئێراق و تورکیا جێگیرن. بەکارهێنەرانی تویتر وێڕای هێنانەوەی بەڵگە، وێنە و لینکی راپۆرتەکانی چاودێر، خوازیاری کوژانەوەی ماتۆڕی تێرۆری پەژاک لەدژی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ هەمیشە بوون. چوونکە ئەوان پیێان وای کە دەوڵەتی ئێران بەس بە ئیدانەکردنی وەستاوە و هیچ گوشارێکی بۆ دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان نەهێناوە کە ئەم توندوتیژییە رابگرێت؛ بۆیە ئەم تویتانە بۆ زۆرێک لەبەرپرسانی دەوڵەتی ئێران و هەروەها دیپلۆماتەکانی ئێران لەسوئد، هەرێمی کوردستان و ژنێڤ نێردراوە.
بەکارهێنەران پێیان وایە کە هاوڵاتیانی ئێرانی قوربانی سیاسەتە تێک ئاڵاوی ناوچەیی بوون (پێکدادانی تورکیا لەگەڵ هاوڵاتییە کوردەکانی و کەلەڕژی ئەم قەیرانە بۆ نێو هەرێم و ئێران و هەروەها بەکارهێنانی ئامێری تورکیا بە بیانووی گرووپی پەکەکە بەمەبەستی پەڕ و باڵ دەرکردنی ناوچەیی)؛ ئەم سیاسەتانە بۆنەتە هۆی ئەوەی تا هاوڵاتیانی ئێرانی تووشی باجگرتن، ترساندن و تۆقاندن، ناسەقامگیری ئابووری، بێکاری و رۆشتن بە دوای پیشە نەگونجاوەکان وەک کۆڵبەری، تێرۆر لەلایەن ملیشیاکانی پەکەکە و پەژاک و نەبوونی ئاسایش بوونەتەوە. شایانی باسە کە منداڵانی سەرباز و ئابڕووبردنی ژنان، باجگرتن لەکۆڵبەران، پەرەدان بە توندوتیژی، کوشتنی هاوڵاتیانی کورد و … لەو باباتانە بوون کە بەکارهێنەران سەرکۆنەیان کردن. ئەم تویتانە بە دوو زمانی فارسی و ئەنگلیزی بڵاو بۆتەوە.
شایانی باسە کە هەشتەگی ئەم تۆفان تویتریە کە پێشوازی باشیشی لێکرا ئەمانەی خوارەوەن:
#مەکینەی_تێرۆری_پەژاک_رابگرن
#StopPJAKterrormachine