شنگال یەکێک لەناوچي جێ ناکۆکەکان لەنیوان دەسەڵاتی ناوەندی ئێراق و هەرێمی کوردستان بووە و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە بۆشایی دەسەڵات لەکردەوەدا لەم ناوچەیە بوونی هەبێت. لەم جۆرە کەشە و لەدوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردە ئیزدییەکان، پەکەکە کەڵکی لەو دەرفەتە وەرگرت و لەناوچەکە جێگیر بوو. بوونی پەکەکە بووە هۆی نائارامی و ناسەقامگیری و رەوتی رفاندن و بە ئەندام کردنی زۆرەملێ منداڵانی ئیزدی بۆ ناو پەکەکەی بەدوای خۆیدا هێنا کە ئیزدیەکان زۆر جار نارەزایەتیان دەربڕیوە.
دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاسائی کردنەوەی دۆخی شنگال رێکەوتنیان کرد و جەختیان لەسەر دەرکردنی هێزە چەکدارە نایاسایەکان و دانانی ئیدارەیەکی یاسایی کرد. پەکەکە یەک لەو گرووپە چەکدارانەیە لەشنگال کە دەبێت ناوچەکە چۆڵ بکات.