سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی: پەكەكە دیكتاتۆرە و تەنیا خۆی قەبووڵە

سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رای گەیاند، دوو خاڵی ”مەترسیدار“ی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی ئاشكرا كرد و رای گەیاند كە هەم حزبێكی  ”دیكتاتۆری و خودپەرستە“ و تەنیا خۆی قەبووڵە، هەمیش دەست بۆ ڕفاندنی منداڵان دەبات.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان راگەیاند، پەكەكە بە شێوەیەكی بەردەوام چالاكی هەبووە لە ناوچەكەیاندا و مافی ئەوەشی پێدان كە چالاكییان هەبێت، بەڵام ”پەكەكە دەست بۆ دوو شتی مەترسیدار دەبات، یه‌که‌م منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی دەبات. دووەم، دان به ‌هیچ حزبێکدا نانێت، دیکتاتۆری و خودپه‌رستی هه‌یه‌ و به‌س خۆی قەبووڵە، له‌و شوێنه‌ی په‌که‌که‌ هەبێت، نایەڵێت که‌سیتری تێدابێت، ئه‌و شوێنانه‌ش که‌ ئه‌وی لێیه‌، هیچ حزبێکی دیکه‌ ناتوانن چالاکی تێدا ئەنجام بدەن“.

سەركردەكەی یەكگرتوو رەخنەی لە ڕفاندنی منداڵان لە لایەن پەكەكە گرت و جەختی كردەوە: ”خه‌ڵک ده‌ناسم له‌م سنووره‌ په‌که‌که‌ منداڵی بردووه‌، تەنانەت نایەڵن كەسوكارەكە منداڵەكەشیان ببیننەوە و بە تەلەفۆنیش ڕێگە نادەن قسە بكەن“. گوتیشی: ”بنه‌ماڵه‌یەك هاتوون بۆ لام پێیان گوتووم ئه‌مه‌ جێی قەبووڵ نییه‌ منداڵ بڕفێنرێت، ناکرێت هه‌ڵه‌بجه‌ بکرێته‌ شنگال و قه‌ندیل، به‌س ئێمه‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات نین تا ڕێگە لەمە بگرین“.

بە بڕوای حەسەن شێخ عەبدوڵا، دەبێت ئاسایشی ناوچەكە بپارێزرێت و دامەزراوە فەرمییەكان هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكە بدەن.

 

بدون نظر

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

خروج از نسخه موبایل