ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی
سەرهەڵدانی کێشە و گرفت و برسێتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەئەنجامی دەسەڵاتداری هەڵەیە و گەنجانی وەرەس کردووە.
ئەندامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی جەختی کردەوە کە بوونی ئەم کێشە و گرفتانە کە تا ئاستی مردن رۆشتووە لەئەنجامی رێبازی هەڵەی دەسەڵاتداریتی و دەزگاکانی هەرێمە و ئەمەیە کە گەنجانی وەرس پێ هێناوە.
بەپێی راپۆرتەكان، حاکم قادر محمەد جان لەکاردانەوەی بۆ نائارامییەکانی ئەم دوایە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رێبازی هەڵە لەبەرانبەر ناڕازیان و خۆپیشاندەراندا دەبێتە هۆی تووڕەبوونی زیاتریان و پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم پێش لە توندوتیژی و کاولکاری و کێشەکان لەگەڵ خەڵک راستگۆ بن.
ئەم ئەندامەی یەکێتی وتی کەخۆپیشاندانەکانی خەڵک لەکاردانەوە بۆ کێشەکان و نەدانی مووچە و بێکار و تێکچوونی باری دارایی و بژیوی ژیانە کە کاریگەری داناوە و هەروەها بە بۆ خواستی پێشلکراویانە کە بە پێی یاسا مافی سرووشتیانە.
ئەو وتی کە هۆکارەکانی سەردانی کێشە لە هەرێمی کوردستان و برسی ماینیان تا ئاستی مردن، گەنجانی تووڕە کردووە و ئەم مەرجانە لەئەنجامی بەرنامەی هەڵەی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵەی دەسەڵاتداری و دەزگاکانی دەوڵەتییە و خەڵکی هەرێم کە بە گیرفانی بەتاڵەوە تاوانی ئەم مەرجە دەدەن.
هەروەها وتی کە دەبێت دەوڵەت وڵامدەرەوەی نارزایەتی خۆپیشاندەران بێت بە زەڵاڵی و ژیرانە کە بڕوای پێ بکەن و راستگۆ بێت و داهاتەکان رابگەینێت و پێش لە پەرەسەندنی ناڕزایەتییەکان بگرێت چوونکە هێشتا دەرفەتێک بۆ تێگەیشتن و پێشگرتن لە کارەسات هەیە.